ستاندەر
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی ئاییندەی عێراق بریارە ئەمرۆ شەممە وەفدێکی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی سەردانی بەغدا بکەن.
وەفدەکەی پارتی پێکھاتووە لە ھەریەک لە ” فازیل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی، وجەعفەر ئیمینکی جێگری سەرۆکی پەرلەمان”
وەفدەکەی یەکێتیش پێکھاتووە لە ” سەعدی پیرە، فریاد رواندزی و خالید شوانی”