دواین کارتی ئێران بەهەرێمکردنی بەسرایە

لەلایەن ستاندار Posted on 358 جار بینراوە

ڕەشاد گەڵاڵی

لەسەرەتای ساڵی ١٩٢١دوای ئەوەی بۆیەکەم جار دەوڵەتی عیراق لەسەردەستی استعماری بریتانیاوە لەدایك بوو لەیەکەم هەنگاوو بڕیار بەمەبەستی گەیشتن بەدەریا بەزۆر ولایەتی بەسرە لێکێنرا بەعیراقی تازەوەو لەدوای ئەمیش نۆرەی ولایەتی نەینەوا هات لەوساوە تاکو ئیمڕۆعیراق ئاسایش وئارامی بەخۆوە نەدیوەوبەهەڵچوونی بەردەوام گوزەری کردووە تاکە هۆکاریش نەبوونی یەکگرتنێکی ئارەزوومەندانە بەدەرلەویست وخایشی پێکهاتەکانەوەبووە بۆیە لەوساوە بۆئیمڕۆ ئەم وڵاتە بەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی یەکجارسەخت دژواردا گوزەردەکات گەرفریای ئەم وڵاتە نەکەون هەڵوەشانەوەو دابەش بوون یەکێك دەبێت لەئەگەرەکان ،

بەسرە لەڕووی جیۆپۆلیتیکەوە بەستانەوەی هەریەك لەسعودیە ، کوێت ،ایران بەعیراقەوەیەو تاکە سەرچاوەی ڕێگەی ئاوی عیراقە بۆ سەردەریا بەدووری زیاتر لە٦٠ شەست کلم و سێهەمین شاری عیراقە لەڕووی دانیشتوانەوە لەدوای بەغداو نەینەوا دێت و لەسەدا ٧٥ ی ئابووری ئەو وڵاتە لەڕووی داهاتەوە پێك دەهێنێت و ڕێژەی دانیشتوانی بەسرە زیاتر لە ٤چوارملیون کەسن و لەسەدا ٩٠ی لەپێكهاتەی شیعە مەزهەبن جگە لەژێرخان کەسەدان وبگرە هەزاران بیرەنەوت و چەندین زۆنگاوو هەزاران پڕۆژەی گەورەی ماسی و سەرچاوەی دابین کردن و هاوردەکردنی خورما بووە بۆدەرەوەی وڵات ،

لەدوای پڕۆسەی ئازادی عیراق و بەتایبەتیش لەپانزە ساڵی ڕابردوو کێشەو ئاریشەو بێ خزمەتگوزاریەکان و فەرامۆشکردنی باشووری عیراق بەگشتی و شاری بەسرە بەتایبەتی ئاڕاستەی ڕوولەگرژی وهەڵچوونی زیاترکردووەو شەوی ڕابردووش ئەم پەیامە گەیەنرایە کۆی حزب ولایەنە سیاسی وئەوملیشیایانەی کەهۆکارگەلێك بوون بەسرا بۆماوەی ١٥ ساڵ بێ ئاوو بێ ڕووناکی و بێ تەندروستی و خزمەتگوزاری بکەن ،

ئاماژەو ئاڕاستەی خۆپیشاندەران لەچەند ڕۆژی ڕابردوو بەتایبەتیش شەوی ڕابردوو دژ بەپێگەو بارەگاکانی هەریەکە لە فەزیلە ، دەعوە ، بدر، حزب اللە ، نوجباء ، عەسائیبی ئەهلی حەق و حزبەکەی حنان فەتلاوی و چەندین هاوشێوەی ئەو حزب و ملیشیایانە کەکەوتوونەتە بەرهەڵمەتی ڕق ئەستووری شەقام کە ڕێژەی برسیبوونی لەسەدا ٥٠./. تێپەڕاندووەو ڕۆژانە ژێرخان و خاکە زێڕینەکەی بەسرە بەهەراج دەبردرێت لەلایەن ئەم حزبانەوەو بێ ئەوەی ئەو داهاتە بکرێتە بەشێك و سود بە جەماوەری ئەو شارە بگەیەنرێت و لەخەم و ئازارەکانیان کەم بکرێتەوە ،

دواین ئاماری وەزارەتی نەوتی عیراق سەلمێنەری ئەو ڕاستیەی سەروون کەئاماژەمان پێداون کەڕۆژانە زیاتر لە ٣٥٠٠٠٠٠ سێ ملیۆن پێنج سەد هەزاربەرمیل نەوت لەوشارە دەردەهێنرێت وهاوردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت لەڕێی دەریاوە لەشەتولعەرەب کەچی ئەو شارە بێ بەشە لەخزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەك تەندروستی ، ڕوناکی ، ئاو، دامەزراندن سودمەند بوون لەپێدانی زەوی ،

ململانێ سیاسیەکان لەباشووری عیراق ئاڕاستەی ترسناکی بڕیوەو بەتایبەتی ئابووری هەرلایەنەو دەستی گرتووەبەسەرچەندین بیری نەوت و بۆڕی گواستنەوەی نەوت و شوێنی تایبەت بە وەستانی کەشتیە بارهەڵگرەکان بۆخۆیان گلداوەتەوەو خەڵکی ڕەسەنی بەسراش بێ بەش و برسی و بێ خزمەتگوزاری و ڕێزلێ نەگیراون، کێشەکان ڕوەوسەروولەهەڵکشانی بەردەوام دایە ئێران ڕۆڵی نێگەتیڤ دەبینێت بەتایبەتی لەدوای دەرکەوتنی لیستەبراوەکان و دابەزینی پێگەی هاوپەیمانەکانی لەدواین پڕۆسەی هەڵبژارندا ،

هەڵبژاردن و هاوکێشەسیاسیەکان گۆڕانکاری و دابەش بوونی لیستەکان کەدابەشی دووئاڕاستەو دووبەرداشی نێوان ایران ، امریکا بوونەو هەرلایەنەو ئەسپی خۆی تاو دەدات و جولە بەئەسپ و فیل و قەلعەی خۆیان دەکەن لەسەر خاکی عیراق ، بەپێی بەدواداچوون و خوێندنەوەی بەندە بێت سەرەتای سەرکەوتنی باڵی امریکاو لاوازبوونی ڕۆڵ و پێگەی ایران دەرکەوتووەوکورد لەچەقی ڕێگادا وەستاوەو نایەوێت خۆی بەسەرهیچ کام لەم دووئاڕاستەو بەرداشە ساغ بکاتەوە نەوەك لەدواین ساتدا پڕوشکی زۆری بەرکەوێت لەم هاوکێشە ئاڵۆزەدا تەنها لەچاوەڕوانی نزیکبوونەوەو ڕێکخستنەوەی نێوماڵی شیعەدایە ،

لەکۆتادەڵێم دواین کارتی ایران ، امریکا بۆیەكلایی کردنەوەی هاوکێشە ئاڵۆزو پڕکێشمە کێشەکەی عیراق لەچاوەڕوانی ڕۆڵ و پێگەو بڕیاری یەکلاکەرەوەی کوردن کەخۆیان بەسەر کام لەو دوو دووبەرەو ئاڕاستەیەدا یەکلادەکەنەوە ئەوسا لیستی زۆرینە دروست دەبێت و حکومەتێکی ناسەقامگیر لەدایك دەبێت بەدەر لەویستی ایران ، لەم نێوەندە گەرلیستی عبادی و صدریەکان سەرکەوتن ئەوە دواین کارتی ایران لەڕۆژانی داهاتوو دەکەوێتە بواری جێ بەجێکردن کەخۆی لەبەهەرێم بوونی بەسراو دابڕانی عیراق دەبینێتەوە لەسەر دەریا ئەم بیرۆکەیە ایران یەکەم دەوڵەت وبریطانیا دووەم دەوڵەت و خەلیج لەماوەی دوورتر پێشوازی و پشتیوانی لەم بیرۆکەیەوهەنگاوەکانی دواتردەکەن سەرەتای ئەم هەنگاوەش لەدوێنێوە بەجوانی لەنێو شەقام خۆی نمایش دەکات لەنێو سێهەمین گەورەشاری عیراق کەشاری بەسڕایە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.