پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ کێ یە ..؟؟

لەلایەن ستاندار Posted on 487 جار بینراوە

بەختیار نامیق

ڕێککەوتنامەی ستراتیژی ئەگەر چی ڕێککەوتنێکە ڕەگێکی مێژویی ھەیە و درێژکراوەی ڕێککەوتنامەکانی تری مێژوی نێوان ئەنقەرە و تارانە ، دوو (والی) یان دو وەکیل ئەم وەکالەتە جیبەجێ دەکەن ، زۆنی زەرد وەکالەتی ئەنقەریە و زۆنی سەوز وەکالەتی تارانە ، لە بەشی ناوەندیشدا ئەم ڕێککەوتنە بە یەکسانی دابەشکردنی پۆستە لە نێوان پارتی و یەکێتیدا ، واتا پۆستەکان بە پێ ی قورسایی دەبێت ھاوشانی یەکتری بن ، ئەم دابەشکاریە لە سەرەوە بۆ خوارەوەیە واتا لە وەزارەتە سیادیەکانەوە تا دەگاتە ئاستی بەڕێوەبەری گشتی و خوارەوە تر بۆ ئاستی سەندیکاکان ، ئەگەر حیزبێکیش لە ھەڵبژاردنەکاندا دەنگی ھێنا بێت ( یەکگرتو کۆمەڵ .. و ھتد) ئەوا بەشیان دراوە و تا ئاستێک پۆستەکانیان کارتۆنی بوە و ھەر لەژێر کۆنتڕۆڵی پارتی و یەکێتیدا بوە ، ئەگەر حیزبێکیش زانیبێتیان بە پێچەوانەی بنەماکانی ئەم ڕێککەوتنەوە بوە ئەوا بە ھەمو ھێزی میت و ئیتلاعات ھەوڵیان داوە کە نەھێڵن گەورە بێێت ، ئەگەر چی ھێزی ناوخۆی و دەنگدەریشی لەگەڵ بوبێت ، ھەر بە ساختە کردن پارتی و یەکێتیان بردوەتە سەروی ھەرەمەکە ، بۆ نمونە بزوتنەوەی گۆڕان کە دەیویست دەستکاری ئەم دابەشکاریە بکات و پاشکۆیەتی کۆتایی پێ بھێنێت و نەخشەی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی ھەڵبوەشێنێتەوە ، لە ھەمو ھەڵبژاردنەکاندا ئەگەر چی دەنگی زۆر گەورەی ھێنا بێت ، ئەوا نەیان ھێشتوە ببێت بە دەنگی یەکەم ، وەک ھەڵبژاردنی پارێزگاکان ھەر قاسمی سلێمانی خۆی کرد بە سلێمانیدا کە ١٢ بە ١٢ کۆتاییان پێ ھێنا ھەموشمان دەزانین کە چۆن بو بە یەکێتیشەوە ، ھەر لەسەر زاری بەرپرسەکانیانەوە بە ئاشکرا وتراوە ( سینی ئاڵتونی و یەک کورسی بێنن ھەر لە ھەرەمی دەستەڵاتدا دەبن ) مادام گۆڕان دەیوسیت دەستکاری نەخشەی ڕێککەوتنی ستراتیژی بکات ئەوا بە ھەمو توانای ئەنقەرە و تارانەوە دژی دەوەستنەوە ، ئەگەر وردتری بکەینەوە لە بەرزترین پۆستەوە ئەوا سەرۆکی کۆماری عێراق بۆ یەکێتی بوە و لە باڵی دەست ڕۆیشتوی یەکێتی دانراوە ، ھەمو خولەکان ھەر بۆ یەکێتی بوە کێ دادەنێ ئارەزوی خۆیەتی ، لە بەرامبەردا پۆستی سەرۆکی ھەرێم بۆ پارتی دەبێت و کێ دادەنێن ئارەزوی خۆیانە ، چەند خول دەمێنێتەوە و کێ دادەنێن ھەر ئارەزوی پارتیە و دەبێت یەکێتی پشتگیری لێ بکات و یاسای بۆ دابتاشێ ، وەک بینیمان ھەر وا بوە ، ئەڵبەت ھەردو پۆستەکە ڕای یەکتر وەر دەگرن ، بۆ سەرۆکی کۆماری عێراق دەبێت یەکێ بێت بە دڵی یەکێتی و ھەم پارتیش بێت ، بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمیش ھەر وا بوە ، واتا ھەردوکیان ڕەزامەند بون لە بەرامبەر یەکتریدا وەک بینیمان لە ڕیفراندۆمیشدا کارئاسانیان بۆ پارتی کرد ( بەرھەم ساڵح کە خۆی کاندید کرد لەبەر ئەوەی خواست دو سەرەی لەسەر نەبو نەیتوانی ببێت بە سەرۆک کۆمار و ئێشتەش کە بەڵینی ئەو پۆستەیان پێداوە و خەریکە حیزب و ڕاگەیاندنەکەی دەپێچێتەوە دوبارە کڵاو دەکەنەوە سەری ) .

ئێستە پۆستی سەرۆکی ھەرێم نەماوە و ھەڵپسێراوە ، کاتێک یەکێتی داوای پۆستی سەرۆک کۆمار دەکات لەبەرامبەردا دەبێت چی بدات بە پارتی ، کە بنەماکانی (بەناو) ڕێککەوتننامەی ستراتیژیە ، کەواتە شەڕەکە لێروە دەست پێ دەکات ، پارتی بە پێ ی کورسی و قورسایی خۆی داوای ئەو پۆستە دەکات و یەکێتیش دەڵێ ئیستحقاقی خۆمە ، کە دەبێت یان سەرۆکایەتی ھەرێم زیندو بکەنەوە و خولێکی تر بۆ بارزانی درێژ بکەنەوە (کە ئەمەش مەحاڵە ھەر بارازنی خۆشی وازی لێھێناوە ، وازلێھێنانی دەرئەنجامی ھەڵەی یەکێتی بوە لە بەرامبەر بنەماکانی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی ) کەواتە ئەگەر یەکێتی نەتوانێت خولێکی تر بۆ بارازانی درێژ بکەنەوە ئەو پرسیارە دێتە گۆڕێ کە لە بەرامبەر سەرۆکی کۆماری عێراق کە ئیستحقاقی کوردە و لە ناو کوردیشدا بە پێ ی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی بۆ یەکێتیە چی پۆستێک بۆ پارتی دەبێت کە سەرۆکایەتی ھەرێم نەماوە ، شەرەکە لێرەوە دەست پێ دەکات کە پارتی بە حوکمی کورسی زۆرینە ( ئەڵبەت ھەردوکیان بە تەزویری ئیقلیمی ) دەڵێت دەبێت ئەو پۆستە بۆ ئێمە بێت چونکە سەرۆکی ھەرێم نەماوە و یەکێتیش دەلێ نەخێر ھی ئێمەیە ، ململانێکان لێرەوە دەست پێ دەکات یان دەبێت ھەردوکیان یەکێک ھەڵبژێرن کە ھەم پارتی بێت و ھەم یەکێتی بێت ، کە ئێستە دەنگۆی بەرھەم ھەیە ، کە باڵی دەست ڕۆشتوی یەکێتی چارەی بەرھەمیان ناوێ مەگەر گوشاری پارتی ئەمەی پێ بکات ، کەواتە شەرکە نزیکە لە بونەوە ، کە پێم وا بێت ھەردو بنەماڵە ئێستە بە دوای یەکێکدا دەگەڕین کە خواستی ھەردو لایانی لەسەر بێت ، کە من پێم وایە دوا جار لە پارتی دەبێت و یەکێتیش قبوڵی دەکات لە بەرامبەر دانی وەزارەتێکی سیادیدا بە یەکێتی .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.