کێشەیەکی تر لەنێوان حکومەتی ھەرێم و بەغدا سەرھەلدەدات و بەغدا بە مەرجێک موچە دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 279 جار بینراوە

ستاندەر
رۆژنامەی (قودس) رایگەیاندوە حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای لە حکومەتی ھەرێم کردووە ئەو چەکانە بگێرتەوە کە لەدوای ھاتنی داعش بۆ عێراق پێشمەرگە دەستی بەسەردا گرتوە لەو شوێنانەی سوپای عێراق کە چۆڵی کردوە و پێشمەرگە شوێنەکانی گرتۆتەوە.
سەرچاوەکە گوتویەتی زۆرینەی ئەو چەک و کەرستە سەربازیانە بە ئاراستەی ھەرێم و کەرکوک براون کە پێشمەرگە کۆنترۆڵی کردووە.
رۆژنامەکە رایگەیاندوە بەغدا رەزامەندی پیشان داوە بۆ ئەوەی موچەی پێشمەرگە بدات بەو مەرجەی ئەو چەک و پێویستیە سەربازیانە رادەستی بەغدا بکەنەوە، لەبەرامبەردا حکومەتی ھەرێم رەتی کردۆتەوە ھیچ چەکێک لەلای ئەوان دەستی بەسەردا نەگیراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.