عەبادی ھەرێم فەرامۆش دەکات “بڕیارێک لەبارەی ناوچەی سنوری ھەرێم و تورکیا دەدات کە دەسەڵاتی ھەرێم بچوکتر دەکاتەوە”

لەلایەن ستاندار Posted on 294 جار بینراوە

ستاندەر
حەیدەر عەبادی لە بڕیارێکدا لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئاسایشی نیشتیمانی چەند بڕیارێکی لەبارەی ناوچەی سنوری نێوان عێراق و تورکیا دەرکرد.
لە بڕیارەکە ھاتوە رێکخستنەوە و بڵاوەپێکردنی ھێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراقی لە سنوری نێوان عێراق و تورکیا. بەگوێرەی بریارەکە ئەو ھەنگاوە بۆ رێگریە لە دەستدرێژیەکانی تورکیا و داوا لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کراوە سەرجەم پێشێلکاریەکانی تورکیا بگەیەنەتە نەتەوەیەکگرتووەکان.

جێی باسە لە بڕیارەکە بەھیچ شێوەیەک باسی حکومەتی ھەرێم و پێشمەرگە نەکراوە کە بۆ ئاسانکاری ھەماھەنگیان لەگەڵ بکرێت یاخود رۆڵیان ھەبێ، ھاتنی ھێزە عێراقیەکان بۆ ناوچە سنوریەکانی ھەرێم بە سنوردارکردنی دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێم دەبینرێت بەسەر خاڵە سنوریەکان.

چاودێران ئەو ھەنگاوە بە پاشەکشەی زیاتری حکومەتی ھەرێم دەبینن بەرامبەر بەغدا و نەھێشتنی پێگەی سەروەری ھەرێم لەلایەن حکومەتی ناوەندی، چاوەڕێ دەکرێت لەداھاتوو بەغدا چەندین ھەنگاوی ھاوشێوە بنێت بۆ بچوک کردنەوەی پێگەی ھەرێم.

ئەو بریارە لەکاتێکدایە یەکێتی و پارتی لە ئێستا لە ململانێیەکی قوڵن لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.