مسعود بارزانی داوای دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دەکات و مالیکیش پشتیوانی کاندیدەکەی پارتییە

لەلایەن ستاندار Posted on 454 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی سەرچاوەی “الصباح الجدید” مسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکۆبونەوەی لەگەڵ “محمد الحلبوسی” سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لێکردووە هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە ۲٥ ی ئەیلول بەڕێوەنەچێت و بۆماوەیەک دوابخرێت بەهۆی ئەوەی پارتی تاوەکو ئێستا کاندیدی ئامادە نییە بۆ ئەو پۆستە و لەگەڵ یەکێتیش نەگەیشتونەتە هیچ ڕێککەوتنێک.

جێگای ئاماژەیە کۆمەڵێک کەس وەکو کەسی سەربەخۆ خۆیان کاندید کردووە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار کە پێکهاتون لە لەتیف ڕەشید و سروە عبدالواحید و سەردار عبدالله. باس لەوە دەکرێت کە تورکمانەکانیش کاندیدیان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

جێگای باسە ئەوانەی ئێستا شەڕیانە لەسەر پلەو پۆست لە عێراق پارساڵ لەوکاتەدا باسیان لەوەدەکرد کەوا ئەوان گفتوگۆی دو دراوسێیەتی لەگەڵ عێراق دەکەن.

لەلایەکی ترەوە شەفەق نیوز بڵاویکردۆتەوە کە نوری مالیکی بە بارزانی ڕاگەیاندوە کە پەڕلەمانتارانی “دەوڵەتی یاسا” ـی سەر بە نوری مالیکی پشتیوانی کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.