ھاوپەیمانی ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی ھەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 359 جار بینراوە

ستاندەر
ھاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری لە ڕوونکردنەوەیەک رایدەگەیەنێت لە ڕۆژانی کۆتایی ھەڵبژاردندا ھەندێک ھێز دەیانەوێت سیناریۆی دووبارە وەک بانگەشە بەکار بھێنن و لە کەناڵەکانی خۆیانەوە وای نیشان بدەن کە ھاودیدانی ھاوپەیمانی پەیوەندیان پێوە دەکەن و دەچنە ڕیزەکانیان و پشتیوانی لیستەکانیان دەکەن.
ھاوپەیمانی راشیدەگەیەنیت ئەو جۆرە سیناریۆیانە دووبارەن، جێی باسە دوای گەڕانەوەی سەرۆکی ھاوپەیمانی بۆ ناوی یەکێتی ھەندێک لە کادیرانی ئەو حیزبە لە بادینان رایانگەیاندووە پەیوەندیان بە پارتی کردۆتەوە.

ڕاگەیەنراوێک بۆ ڕای گشتی

ھاوڵاتیانی بەڕێزی کوردستان

لە ئێستادا ھەرێمی کوردستان بەڕۆژانی بانگەشەی ھەڵبژاردندا تێپەڕ دەبێت و ھەر ھێزەی دەیەوێت زۆرترین دەنگدەر بۆ لیستەکەی بەدەست بھێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش ھەندێک جار پەنا بۆ ڕێگای ناتەندروستی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەبەن

ئێمە لە ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری ئەوەمان زانیوە کە لە ڕۆژانی کۆتایی ھەڵبژاردندا ھەندێک ھێز دەیانەوێت سیناریۆی دووبارە وەک بانگەشە بەکار بھێنن و لە کەناڵەکانی خۆیانەوە وای نیشان بدەن کە ھاودیدانی ھاوپەیمانی پەیوەندیان پێوە دەکەن و دەچنە ڕیزەکانیان و پشتیوانی لیستەکانیان دەکەن.

ئێمە لێرەوە پێشوەخت ڕایدەگەیەنین ئەو جۆرە سیناریۆیانە وێڕای ئەوەی یاری کردنە بە شکۆی مرۆڤ ئەوا سیناریۆی دووبارەن و وە شەرعییەتدانێکی پیشوەختە یە بەگزی وساختەکاری دژ بەئیرادەی دەنگدەرانی کوردستان ورایدەگەیەنین کە ئەو یارییە قێزەونانە ھیچ کاریگەریەک لەسەر ھاودیدان و رەوتی عەدالەتخوازانەی ھاوپەیمانی دروست ناکەن و جگە لە بانگەشەیەکی ناتەندروستی بێزراوی ھەڵبژاردن ھیچیتر نیە،
لێرەوە دڵنیایی دەدەین کە ھاوپەیمانی وەک بزاڤێکی سیاسی مەدەنی فراوان بەردەوام دەبێت لەسەر ھەموو ئەو ئامانجانەی لە پێناویاندا دروست بووە..
سەرکەوێت ئیرادەی دیموکراسی ودادپەروەری

ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری

/۲٠۱۸
۹/۲۳

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.