ستاندەر: سلێمانی
راپرسیەکی دەزگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە بە شاراوەیی ئەنجامدراوە دەریدەخات کەوا پارتی بە بەدەستهێنانی ٢٦ کورسی دەبێتە یەکەم, گۆران بە ٢٠ کورسی دەبێتە دووەم, یەکێتی بە ١٧ کورسی دەبێتە سێیەم و کۆمەڵی ئیسلامی بە ١٦ کورسی دەبێتە چوارەم و لیستی ئیسلاح بە ١١ کورسی دەبێتە پێنجەم.
بەپێی زانیاریەکان ئەو کورسیانە دەرخەری پێگەی راستەقینەی حیزبەکانن بەبێ ئەنجامدانی تەزویر.
بەو دەرئەنجامە بێت کۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی گۆران بە هاوبەشی دەبنە گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی.