تکایە بایکۆت مەکەن…

لەلایەن ستاندار Posted on 270 جار بینراوە

ابراهیم حاجی

لەراستیدا دەزانم نائومێدیەکی زۆر باڵی کێشاوە بەسەر خەلک لەم کوردستانەدا, بەلام ھەرچۆنێک بێت برۆنە سەر ێندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆتان بدەن,چونکە دەنگنەدان دەچێتە بەرژەوەندی تالانچی و لاقەکارانی یاسا و دیموکراسی, راستە ئۆپۆزسیۆن بە ھێزە کۆن و نوێەکانیەوە رەنگە لەئاست خواست و خولیای تۆ نەبێت بەلام گرنگە ئەوە بزانین کە ئەوەی یەکێتی و پارتی کردوویانە نەک لە ٢٧ سالی رابردوو بەلکوو تەنیا لە ٤ سالی رابردوو بەسە بۆ ئەوەی تا قیامەت ئئمە دەنگیان لەدژ بدەین کە بریتە لە تالانچیایەتی خیلگەرایەتی و بارزگانی کردن لەگەل داعش و بەکوشتدانی خەلک و تسلیم کردنەوەی نیوەی خاکی ھەرێم بە حشدی شعبی ئەنجامدانی و ریفراندۆمی بێ بنەما و داخستنی پرلمان و بڕینی موچەی ھاولاتیان و گرتن و کوشتنی رۆژنامەنوس و بەحزبی کردنی دام و دەزگاکانی حکومی و ھێنانی جەیشی بیگانە بۆ خاکی ئەم وولاتە و ھتد…, من لیرە نامەوێت وەک کەسێکی بیلایەن ھیچ کامێکتان ئاراستە بکەم کە دەنگ بەکێ بدەن بەلام دەتوانم ئەو مافە بەخۆم بدەم کە ئاراستەتان بکەم دەنگ لەدژی پارتی و یەکێتی بدەن, رەنگە گلەیی تۆ ئەوە بێت لە ئۆپۆزسیۆن کە نەیتوانیوە یەکێتی و پارتی رابگریت لەم سنوربەزاندانە و نەیتوانیبێت قوتی تۆ بگرێتەوە بەلێ منیش لەگەلتم بەلام تۆ کە گلەیت لە ھێزکی ئۆپۆزسیۆنە مەچۆ دەنگ بدەیت بە پارتی یان یەکیتی یان مەچۆ بایکۆت بکەیت, بەلکوو رقی خۆت لەحزبی خۆت دەربکە بەوەی دەنگ بە ھیزێکی تری ئۆپۆزسیۆن بدە تاکو بە یەکیتی و پارتی بلێت راستە ئیمە تاسەر ئیسقان گلەیمان لە حزبی خۆشمان ھەیە بەلام سزادانی حزبی خۆشم ھەر لەپێناو سزادانی تۆیە وە بە حزبەکەی خۆتیش دەلێت کە سەرەرای ئەوەی کە تۆ لە ئاست متمانەی من نەبویت بەلام من ئامادەنیم تسلیم بە ئەجیندای یەکیتی و پارتی و بم و ئەگەر لەتۆش نائومیدم ئەوا نائومیدی من نابیتە کوشتنی ھیواکانم…
چونکە تۆ کاتێک ناچیتە دەنگدان ئەوا ئەم ئاکامەی خوارەوەی لێ دەکەوێتەوە:
١- پارتی و یەکیتی دەلێن ئامانجی خۆمان پیکا خەلکمان وا بی ھیواکردوە ئەگەر ئامادەی تێدا نەبێت نیو سەعات کات لەخۆی بگریت و دەنگ لەدژم بدات ئەوا سبەی ھەرچی بەسەری بھێنم و بیکەن ئامادە نیە خۆنیشاندانیکیشم لەدژ بکات
٢- پارتی و یەکیتی ئەگەر پێشتر بە ٨٥٠ ھەزار دەنگدەر کە ئیستا ٥٦ کورسیان ھەیە ئەو کات بە نەچونی تۆ ھەمان ئەو ٨٥٠ ھەزارەی ئەوان دەکاتە سەرووی ٧٢ کورسی ئەمە جگە لەوەی بواری تەزویر و لەجیاتی دەنگدان و ھتد…زیاتر دەبێت بە بایکۆتکردنتان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.