دواین زانیاری لەبارەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن بەرھەم ساڵح

لەلایەن ستاندار Posted on 302 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگەدار کە بە ستاندەری راگەیاند ئێستا پۆستی سەرۆک کۆمار بە رادەیەکی زۆر بەلای بەرھەم ساڵح شکاوەتەوە.
سەرچاوەکە وتیشی لایەنە عێراقیەکان بە پارتی-یان راگەیاندوە کاندیدەکەیان لاوازە باشترە بیکێشنەوە، ھاوکات مەکتەبی سیاسی پارتی بە د.بەرھەم ساڵح-یان راگەیاندووە ئەوان کێشەیان لەگەڵ ئەو نیە بەڵام دەبێت بارزانی رازی بێت، سەرچاوەکە وتیشی بریارە ئەمرۆ ھەینی بەرھەم ساڵح سەردانی بارزانی بکات لەوبارەیەوە گفتوگۆ بکەن.
جێی باسە لەچەند رۆژی رابردوو بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی بەرھەم ساڵح سەردانی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی کردوە، بەڵام تا ئێستا لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆنەبۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.