لەپێناو وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار پارتی بەدوو وەفد لەبەغدایە

لەلایەن ستاندار Posted on 292 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاریەکان کەدەست ستاندەر کەوتووە پارتی بەدوو وەفد لەبەغدایە لەپێناو بەدەستهێنانی پشتیوانی بۆ “فواد حسێن” کاندیدی ئەو پارتە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار.

لەپێناو پۆستی سەرۆککۆمار پارتی تەنازولی هەموو پۆستەکانی بەغدای بۆ یەکێتی کردووە وە لەلەگەڵ سەرجەم لایەنە عێراقیەکانیش کۆبۆتەوە و بەڵێنی پشتیوانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانیشی بە لایەنە شیعیەکانی نزیک لە ئێران داوە لەهەمانکاتدا باس لەوەدەکرێت کە پارتی لەوپێناوەدا پارەیەکی زۆری کە مەزندە دەکرێت بە (دووسەد ملیۆن دۆلار) سەرفکردبێت.

لەلایەکی ترەوە یەکێتیش لەهەوڵەکانی بەردەوامە بۆ ئەوەی کاندیدەکەی ئەو حزبە کە دکتۆر بەرهەمە پۆستی سەرۆککۆمار وەربگرێت. هەر بەپێی زانیاریەکان برێت مکگۆرک خۆی سەرکردایەتی وەفدی یەکێتی دەکات بۆ ئەوەی دکتۆر بەرهەم ببێتە سەرۆککۆمار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.