لەهەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق پارتی هەست دەکات فێڵی لێکراوە

لەلایەن ستاندار Posted on 289 جار بینراوە

ستاندەر

لەدوای ئەوەی بەرهەم ساڵح بەسەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا لەبەرامبەریشدا کاندیدەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان “فواد حسێن” دەنگێکی زۆر کەمی هێنا پارتی دوبارە باڤێڵ تاڵەبانی بە خیانەتکار وەسفکرد و باسی لەوەکرد کەوا باڤێڵ ڕێکەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی پێشێلکردووە کەبەپێی ڕێککەوتنەکە بڕیار بوو یەکێتی کاندیدەکەی لەبەرامبەر کاندیدەکەی پارتی بکشێنێتەوە.

لەلایەکی ترەوە چاودێران ڕەخنەی ئەوە لە پارتی دەگرن کە پارتی چۆن ڕێکەوتنی لەگەڵ ئەو باڵەی یەکێتی کردووە لەکاتێکدا پێشوتر جەندینجار پارتی خۆی ئەو باڵەی بە خیانەتکار وەسفکردووە.

جێگای باسە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لەنێو پەڕلەمان کاندیدەکەی پارتی دەنگێکی کەمی هێنا ئەوەش دەریخست کە نە هاوپەیمانیەتی “بناء” ـی هادی عامری و نە سوننەکان پشتیوانی کاندیدەکەی پارتیان نەکردووە کە پێشتر وابڵاودەکرایەوە کە هاوپەیمانیەتی بناء و بەشێک لە سونەکان پشتیوانی کاندیدەکەی پارتی دەکەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.