ئـامانجی ساختەکاری

لەلایەن ستاندار Posted on 313 جار بینراوە

کامەران خدر

کۆی ئـەودەسەڵاتە تۆتالیتارانەی دنیاکەبروایان بەتەداولی دەسەڵات نیەلەرێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە، ھەمیشە ھەڵبژاردن وەک وەسیلەیەکی دیموکراسیانە بەکار دێنن بۆجوان کردنی روی ئـەزمونەکەیان بەتایبەت لەئـاستی ئـیقلیمی و
دەولیدا، بەڵام چ ھەڵبژاردنێک؟
ئـەوھەڵبژاردنەی کەلەم جۆرەسیستەمەتۆتالیتارانەدا بەکاردێت بۆئـەوە نیە دیموکراسیانەو دور لەساختەکاری پرۆسەکە بروا بەرێوە، بەڵکو لەم جۆرە سیستەمانەدا ھەڵبژاردن وەک وەسیلەی مانەوەی خودی سیستەمەکە بەکاردێت، لەکوردستاندا و بەدرێژای ئـەو ھەڵبژاردنانەی کەئـەنجامدرا ھیچ ھەڵبژاردنێک نەبووە بەفلتەری ساختەکاری گەورە تێپەرنەبێت، ئـامانجی جەوھەریش بریتییە لەبێ بەھاکردنی خودی پرۆسەکە کەپرۆسەیەکی دیموکراسیانەیە و مافێکی سیاسی تاکە لەکۆمەڵگادا، لەماوەی رابردوودا دەسەڵاتی کوردی ھەموو رێگەیەکیان بۆ بێ ئـومێد کردنی خەڵک بەکار ھێناوە، لەناویشیاندا ساختەکاری لەھەڵبژاردن یەکێکە لەرێگا سەرەکییەکانی بێ ئـومێد کردنی خەڵک لەگۆرینی نەخشەی سیاسی ھەرێم، لەئـێستادا و بەتایبەت دوای ساختەکارییەکەی ٣٠/٩ خەڵکی ھەرێم بەفەزایەکی گەورەی نائـومێدیدا تێپەردەبن، بێ ئـومێدی خەڵک بەرادەیەکە کەھیچ بروایەکی بەپرۆسەی ھەڵبژاردن نەماوە، جا کارەساتی گەورە لێرە دا، پێکانی ئـەو ئـامانجەیە کەدەسەڵات بەرنامەی بۆداناوە.

چارەسەر چییە؟

ھاوڵاتیانی ھەرێم و حیزبەکانی دەرەوەی دەسەڵات لەبەردەم دووبژاردەدان، یان ئـەوەتالەرێگەی ھەڵبژاردن کاربکەن بۆ گۆرینی سیستەمی سیاسی، کەئـەم رێگایە لەکوردستاندا لەژێر پرسیاری جدی دایە، یانیش ئـەوەتا بژاردەی تر تاقی بکەنەوە لەجوڵاندنی شەقام و ئـەکتی مەدەنی لەرێگەی جوڵە زیندووەکانی کۆمەڵگا، فشاری مەدەنی دروست بکرێت تارادەی شۆرشی سپی، ھەرچەندە پێم وانیە ھێزەسیاسییەکانی دەرەوەی دەسەڵات توانای جێ بەجێ کردنی بژاردەی دووەمیان ھەبێت چونکە خودی ئـەم ھێزانە ھۆکاری کوشتنی جوڵە زیندووەکانی کۆمەڵگا بوون لەماوەی چوارساڵی ڕابردودا.

بۆیە تاکە بژاردەی واقعیانەی دور لەخواستی ھەندێ خەڵک لەھێزەکانی دەرەوەی دەسەڵات بریتییە لەبەردەوام بوون لەسەربژاردەی یەکەم، بەڵام بەئـالیەت و میکانیزمی نوێ، بەجۆرێک کەبتواندرێت دڵی بەرەی بایکۆت ئـاشبکرێتەوە، ئـەمەش بەدارەشتنی ستراتیج و فۆرم و خیتابی سیاسی نوێ و ھەنگاوی جدی و چاکسازی ناوخۆی حیزبی دەکرێت، چونکە ھۆشیاری دەنگدەری حیزبە نارازییەکان لەئـاستێکی باشدایە کەتوانای سزادانی لایەنەکەی خۆی ھەیە، بۆیە ئـەگەر بێت و ھێزە نارازییەکان ئـەم ھەنگاوە نەنێن دڵنیام ھەڵبژاردنی داھاتوو نەک ٪٥٠ بەڵکو ٪٨٠ دەنگەکانیان کەم دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.