یەکگرتووی ئیسلامی واز لەپۆستێکی باڵای کەرکوک دێنێت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 451 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی باوڕپێکراو ڕێبوار تاڵەبانی کە لەسەر پشکی یەکگرتوو سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بوو ئێستا وازی لەو پۆستە هێناوە بۆ عیرفان کەرکوکی و واژۆیی وازهێنانیشی لەو پۆستە کردووە.

عیرفان کەرکوکی بەڕەگەز تورکمانە پێشوتر نزیک بوو لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەڵام بەپێی چەند سەرچاوەیەک لەودوایانەدا سەنگەری گواستۆتەوە بۆ نێو پارتی دیموکراتی کوردستان.

جێگای باسە عیرفان کەرکوکی بۆ دەنگی ئەمریکا ئەوەی نەشاردۆتەوە کە پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکی بەوەکالەت وەرگرتووە.

لەلایەکی ترەوە “باز نیوس” ـی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان پشتڕاستی ئەو هەواڵەی کردۆتەوەو نوسیویەتی کە ڕێبوار تاڵەبانی واژۆی وازهێنانی لەو پۆستە کردووە.

جێگای باسە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەهەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەڕلەمانی کوردستان دەنگەکانی بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکرد، چاودێرانیش کەمکردنی ئەو ڕێژە زۆرەی دەنگ دەگێڕنەوە بۆ نزیکی هەڵوێستەکانی یەکگرتوو لە پارتی دیموکراتی کوردستان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.