نھێنی زیاتر لەبارەی پێکدادانی بنەماڵەیەک لەگەڵ پاسەوانەکانی قوباد تاڵەبانی

لەلایەن ستاندار Posted on 336 جار بینراوە

ستاندەر
سەرچاوەیەک لەبارەی تەقەکردن لە پاسەوانەکانی قوباد تاڵەبانی بە ستاندەری راگەیاند “رووداوەکە کاتێک روویداوە کەسێک بەناوی رەشاد جەبار خەیلانی تەقە بەسەر کاروانێکی ئۆتۆمبێلەکانی قوباد تاڵەبانی دەکات و دواتر لەلایەن پاسەوانەکانی ناوبراوە دەستگیر دەکرێت و دەبرێتە گوندی ئەمریکی بۆ شوێنی حەوانەوەی قوباد تاڵەبانی”
سەرچاوەکە وتیشی ” دواتر لەلایەن بنەماڵەی ئەو کەسەوە بەچەکەوە ھێرشدەکرێتە سەر پاسەوانەکانی قوباد تاڵەبانی و فیشەکێکی زۆر بەر ئۆتۆمبێلەکانی قوباد تاڵەبانی دەنرێت و، پاش ئەو ڕوداوە نێچیرڤان بارزانی دەچێتە سەر خەت و، ھێز دەنێرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و گەنجەکە ئازاد دەکرێت و ئەو بنەماڵەش رایانگەیاندوە ئەگەر ئازاد نەکرابوایە ماڵی قوباد تاڵەبانیمان تاڵان دەکرد، بەگوێرەی زانیاریەکان ئەو بنەماڵەیە پێشتر کەسێکیان لەگەڵ ئەو گەنجە توشی دەماقاڵە بو بەناوی بارزان کە لەھەولێر بەرووداوی فولایت ناسراوە و شەھیدکرا.
کەناڵی کوردستان ٢٤یش لە ھەوڵێک لەسەر ئەو بابەتە رایگەیاندوە ھێزەکانی ئاسایش گەنجێک لەدەست پاسەوانەکانی قوباد تاڵەبانی رزگار دەکەن،
سەرچاوەکە وتیشی خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی لە رووداوەکە نەکەوتۆتەوە، ئەوەش یەکەمجار نیە قوباد تاڵەبانی دوچاری دۆخی لەو شێوەیە دەبێتەوە، مانگی رابردوو لە گوندی کۆڕەک تەقەی ئاسمانی بەسەر کاژەوەی ئۆتۆمبێلەکانی کراوە و، لەچەند رۆژی رابردووش لە باڵەخانەی ئەنجومەنی وەزیران کێشە لەکاتی چونەوە ژورەوە ئۆتۆمبیلەکانی بۆشوێنی دەوام بۆی دروستکراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.