وەڤدێک لەچالاکوانانی مەدەنی شاری ھەولێر سەردانی قونسڵخانەی گشتی ئـەمریکایان کرد

لەلایەن ستاندار Posted on 371 جار بینراوە

ستاندەر

وەڤدێک لەچالاکوانانی مەدەنی شاری ھەولێر سەردانی قونسڵخانەی گشتی ئـەمریکایان کرد لەشارەکە و لەلایەن بەرێزان “هێذەر فبریکانت “بەرپرسی کاروباری گشتی قونسڵخانە و “ڕەش مربێگی”جێگری بەرێوەبەری گشتی پێشوازی کران، دەربارەی دیدارەکە “کامەران خدر” ئـەندامی وەڤدەکە کەھاوکات ئـەندامی بۆردی دەزگای ستاندەرە بەماڵپەرەکەمانی ڕاگەیاند: لەدیدارەکەدا گفتوگۆکراوە لەسەر داخستنی ئـۆفیسی دەزگای ستاندەر و کەتاوەکو ئـێستا ھێزەکانی ئـاسایشی ھەولێر رێگەنادەن ئـۆفیسی ئـەو دامەزراوەیە بکرێتەوە، ھاوکات باس لەو لەمپەرانەش کراوە کەدەخرێنە بەردەم رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، لەکۆتایشدا قونسڵخانەی گشتی ئـەمریکا پاڵپشتی خۆی بۆ کاری مەدەنی و ئـازادییەکان دوپاتکردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.