زانیاری تر لەبارەی کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان

لەلایەن ستاندار Posted on 290 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ شەممە جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا ڕاگەیاندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاکردووەتەوە و داوای لێبوردنی لە دەنگدەرانی کردوە بەھۆی ھەبونی ھەر کەموکوڕییەک لە ئامادەکارییەکانی بزوتنەوەکە بۆ ھەڵژاردن.
سەرچاوەیەک بە ستاندەری راگەیاند لە کۆبونەوەکە تاوتوێی پرسی بەشداریکردن لە حکومەت یاخود بوون بە ئۆپۆزسیۆن کراوە و، بەگشتی بۆچونەکان زیاتر بەو ئاراستەیەن کە گۆڕان بەشداری لە کابینەی نۆیەم نەکات و ببێتە ئۆپۆزسیۆن.
سەرچاوەکە وتیشی لە کۆبونەوەکە گفتوگۆ لەسەر ئەوە کراوە لە پێشدا کۆنگرە بکرێت ئینجا ھەڵبژاردنە ناوخۆییەکان یاخود بەپێچەوانەوە بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردراوە سەرەتا کۆنگرە بکریت دواتر ھەڵبژاردنی ناوخۆیی بکرێت.
بۆ ئەو مەبەستە بریارە لە ناوەراستی مانگی یەکی ساڵی داھاتوو گۆڕان کۆنگرە بکات و، بریاردرا بە دروستکردنی لیژنە بۆ پێداچونەوە بە دەستوری بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەکاریەکانی تر بۆ کۆنگرە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.