سه‌نگه‌ر رسول*
كالیفۆرنیا – ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به 435 كورسی و ئه‌نجومه‌نی پیران(سینات) به 100 كورسی كۆنگرێسی ئه‌و وڵاته پێكدێنن. ئه‌وه‌ی جێی تێرامانه ئه‌نجومه‌نی یه‌كه‌م به‌رێژه‌یی كورسییه‌كان دابه‌شكراون به‌شێوه‌یه‌ك كه كالیفۆرنیا 53 ئه‌ندامی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌یه‌و ولایه‌تی دیلاوێر 1 ئه‌ندام، كه‌چی كه‌دێته سه‌ر سینات ئه‌وا ولایه‌ته‌كانی كالیفۆرنیاو دیلاوێر هه‌ر یه‌كی دوو ئه‌ندامی سیناتیی هه‌یه؟ ئه‌مه چۆن رووده‌دات؟
له‌سه‌ره‌تای ره‌شنووسی ده‌ستووری و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كانی ده‌ستووری له‌نێوان ولایه‌ته‌كانی ئه‌و كاتی ئه‌مریكا له‌ساڵی 1787 ، بریاردرا هه‌ر ولایه‌تێك به‌شێوه‌ی رێژه‌یی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كورسی به‌ركه‌وێت و بۆ سینات-یش سه‌ره‌تا پێشنیازكرا ئه‌ویش رێژه‌یی بێت به‌ڵام له‌لایه‌ن ولایه‌ته بچووكه‌كانه‌وه ئه‌وه ره‌تكرایه‌وه‌و پێشنیازكرا له‌سینات وه‌كو یه‌ك ولایه‌ته‌كان نوێنه‌رایه‌تی بكرێن له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌بادا به‌هۆی زۆرینه‌وه پێشێڵی مافه‌كانیان بكرێت. ئه‌وه‌بوو ئه‌و بۆچوونه پشتگیری زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێناو بریاربوو هه‌ر ولایه‌ته و ئه‌ندامێك هه‌بێت به‌ڵام به‌كۆمه‌ڵێك هۆكاری یاسایی و په‌یوه‌ست به‌شێوه‌ی كاری یه‌ك كه‌س و یاسادانانه‌و كرایه 2 ئه‌ندام بۆ هه‌ر ولایه‌تێك و هێزی ده‌نگدانیش وه‌كو یه‌ك. بۆیه كۆنگرێس به‌و شێوه‌یه به‌هه‌ردوو باڵی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سینات له‌دایكبوو.
له‌رێگه‌ی ئه‌و دابه‌شكارییه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بینین ده‌نگده‌ری ئه‌مریكی له‌یه‌ك كاتدا به‌دوو شێواز حكومه‌تی ناوه‌ندی و سیاسییه‌كانی له‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌خاته ژێرچاودێری و به‌رپرسیارییه‌تییه‌وه. یه‌كه‌مییان له‌رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كانییان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ر دووساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنییان بۆ ده‌كرێـت وبه‌پێی قه‌باره‌ی ولایه‌ته‌كانییان كورسی و ده‌نگییان ده‌بێت، له‌دووه‌میشییاندا له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی سیناتۆره‌كانیان كه هه‌ر ولایه‌ته‌و دوو سیناتۆری ده‌بێـت و دڵنیایان ده‌كاته‌وه له‌هه‌بوونی فیدراڵییه‌تێكی ته‌واو و راستكردنه‌وه‌ی لاری ده‌نگی نوێنه‌ران له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌رگرتنی هه‌مان مافی ولایه‌ته گه‌وره‌كان.
به‌مشێوه‌یه سه‌رجه‌م ولایه‌ته‌كان باڵانسی هێزو ده‌نگدانییان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه به‌تایبه‌تی له‌پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری كه كاندیدكراوه‌كان بۆ ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته له‌رێگه‌ی سیناته‌وه ده‌بێت كه هیچ ولایه‌تێك ده‌نگی زیاتری نییه له‌ولایه‌تێكی دیكه! هه‌روه‌ها جگه له‌و سیسته‌مه‌ی چێك و باڵانسه‌ی نوێنه‌رایه‌تی كردن و چاودێریكرا له‌كۆنگرێس باسكرا، ئه‌وا سیستمه دادوه‌رییه‌كه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانانه ئه‌وا ره‌سمه گه‌وره‌كه‌ی چێك و باڵانس له‌دیموكراسیه‌تی ئه‌و وڵاته زیاتر به‌هێزترو ته‌واوتر ده‌كات كه یه‌كێك له‌بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسییه‌ت.
ئه‌گه‌ر بێتوو بگه‌رێینه‌وه بۆ سیستمی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بینین سیستمی په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی یه‌ك بازنه‌ییه‌وه نه سیستمی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وه‌رده‌گرێت كه رێژه‌ییه به‌پێی هه‌ر ولایه‌تێك و نه‌سیستمی سیناتیشی وه‌رگرتووه كه هه‌ر ولایه‌تێك رێژه‌ی وه‌كو یه‌ك كورسییان هه‌بێت. بۆیه لاسه‌نگی و لاوازبوونی چێك و باڵانس دروستده‌كات بۆ نموونه پارێزگایه‌ك به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوانی له‌پارێزگایه‌كی دیكه زیاتر بێت و له‌راستییدا زۆر كه‌متره، ئه‌وا زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی ببات به‌هۆی به‌رزی رێژه‌ی به‌شدارییه‌كه‌یه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، له‌و سه‌رده‌مداو بۆ سه‌رخستن و جێگیر كردنی بنه‌ما دیموكراسییه‌كان ئه‌وا لامه‌ركه‌زییه‌ت یه‌كێكه له‌رێگا چاره‌سه‌رییه‌كان و بۆیه ده‌كرێت بۆ عیراق و كورستان به‌تایبه‌تی كار له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران بۆ هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه بكرێـت و به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان كه له‌گه‌ڵ واقیعی ئێره ده‌نگونجێت، پیاده بكرێت.
بۆ نموونه ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم بچووك بكرێنه‌وه بۆ 5 ئه‌ندام بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك و ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه هه‌ڵبژاردنیان بۆ بكرێت و له‌یه‌ككاتدا دوو كار بكه‌ن و هه‌م ببنه ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌یان و هه‌میش ببنه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پیران و شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان مافی ڤیتۆ و دارشتنی یاسا‌و وه‌رگرتن و هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كانیان له‌كاتی په‌سندكردنی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مافی دانیشتوانی پارێزگاكه‌یان بپارێزن و باڵاده‌ستی و نادادپه‌روه‌ری سێنتراڵ ئه‌گه‌ر هه‌بێت بیوه‌ستێنن. له‌هه‌مانكاتیشدا حكومه‌تی هه‌رێم جگه له‌په‌رله‌مان ده‌كه‌وێته به‌رده‌م به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌و جۆرێك له‌دادپه‌روه‌ری دابه‌شكاری پرۆژه‌و پۆسته‌كانیش به‌سه‌ر پارێزگاكان ده‌گه‌رێته‌وه. هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌رێمێكی بچووكین، ده‌كرێت ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش بكه‌ن و ماوه‌ی هه‌ڵبژاردنیان له 6 ساڵ كه‌متر نه‌بێت، چونكه هه‌م شاره‌زاییان و هه‌میش له‌به‌ر خانه‌نشینی و دامه‌زراندنی زیاتر باشتر‌و به‌كه‌ڵكتره
جیا له‌دروستكردنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ده‌كرێـت، له‌سه‌ر بنه‌مای چاوخشاندنه‌وه به‌سیسته‌می رێژه‌یی ولایه‌ته‌كانی ئه‌مریكاو سیستمی فره بازنه‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بكرێت. پێویسته شاره‌زایان و پسپۆرانی یاسایی و ده‌ستووری سه‌ره‌تا ئه‌و پرسیاره بێننه پێشه‌وه: بۆچی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه؟ سووده‌كانی چین؟ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌كه؟ ئایا دادگه‌ری تێدایه؟ ئایا چێك و باڵانس له‌حكومرانی لاواز ناكات؟ له‌گه‌ڵ چه‌ندین پرسیاری دیكه.
دیموكراسیه‌ت و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن پێویستی به‌چاو پێداخشاندنه‌وه‌ی جددییه، لێره له‌ئه‌مریكا هه‌رچه‌نده دیموكراسییه‌ت داینه‌مۆی دامه‌زراندنی ووڵاته‌كه‌و دارشتنی ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یه، كه‌چی له‌ترسی زۆرینه‌و بۆ پاراستنی مافی ولایه‌ته بچووكه‌كان و به‌هێزكردنی سیسته‌می چێك و باڵانس، ئه‌وا له‌پاڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئه‌نجومه‌نی پیران-یشیان هه‌یه‌و ده‌نگده‌ر له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه هه‌م مافی هاووڵاتییبوونی خۆی ده‌پارێزێت و هه‌میش به‌رگری له‌سیسته‌مه فیدراڵییه‌كه‌شی ده‌كات. كه‌چی له‌كوردستاندا به‌هۆی یه‌ك بازنه‌یی هه‌ڵبژاردن و نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نێكی پیران، ئه‌وا ده‌كرێـت بیركردنه‌وه‌ی پارێزگایه‌ك به‌هۆی رێژه‌ی به‌رزی هه‌ڵبژاردن تێیدا زاڵ بێت به‌سه‌ری سێ پارێزگاكه‌ی دیكه‌دا!
لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌وه نییه كه ئه‌و پارێزگایه‌ی زۆرترین نوێنه‌ری هه‌یه، ئه‌وا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌یه زۆرترین بریاری هه‌ڵه بده‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه حزبی موسته‌فید له‌و لاسه‌نگییه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئه‌و زۆرییه له‌نوێنه‌رایه‌تییه ئه‌و پارێزگایه به‌كاربێنێت!
*سه‌نگه‌ر رسول (ماسته‌ر له‌په‌یوه‌ندییه سیاسییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان)_ له‌سه‌ر ئاستی عیراق ئێستا له‌چوارچێوه‌ی پرۆگرامی (Foreign Press Tour) وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كه نوێنه‌رانی 25 وڵات به‌شداری ئه‌و پرۆگرامه‌یان كردووه، له‌هه‌ردوو ویلایه‌تی كالیفۆرنیاو نیڤادا روماڵی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌كات