ئارام قادر وەک سەرۆکی ھاوپەیمانی ھەڵبژێردرا و پەرلەمانتارەکانیشیان روونکردنەوەیەک بڵاودەکەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 314 جار بینراوە

ستاندەر
لە کۆبوونەوەی گشتیی “ھاوپەیمانی نیشتمانی”دا، ئارام قادر بە سەرۆکی نوێی حیزبەکە ھەڵبژێردرا.
ئەمرۆ ھەینی لە ھەولێر ھاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری کۆبونەوەی گشتی بە ئامادەبونی ٣٥٠ ئەندام ئەنجامدا، کەتیایدا ناوی حیزبەکە لە ھاوپەیمانی بۆ دیموکرسی و دادپەروەری گۆڕدرا بۆ ھاوپەیمانی نیشتیمانی و، ھەڵبژاردن بۆ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنەکانی ھاوپەیمانی ئەنجامدرا.
ئارام قادر پاش ھەڵبژاردنی بەسەرۆکی ھاوپەیمانی رایگەیاند بەرنامەی تۆکمەمان دەبێ بۆ قەرەبوکردنەوەی ئەو زیانانەی ئەو ماوەیە بەرھاوپەیمانی کەوت.
لەلایەکی تر دوو پەرلەمانتارەکەی ھاوپەیمانی بەشداریان لە کۆبونەوەکە نەکرد, ھەریەک لە د.عەبدولباری مەجید و د.رێبوار کەریم پەرلەمانتارانی ھاوپەیمانی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایانگەیاند “پەیوەندی ئێمە راستەوخۆ لەگەڵ د. بەرھەم ساڵح بەردەوامە، بۆ ھەموو پرسەکان لەگەڵ بەڕێزیان گفتوگۆ دەکەین و بەردەوامیش دەبین. پشتگیری تەواوی بەڕێزیانین بۆ ئەو بەرنامە و پلانانەی بۆ خزمەتکردنی خەڵکی عێراق و کوردستان ھەیەتی”.
راشیانگەیاندوە “بەردەوامبونی ھاوپەیمانی بە جۆر و پێکھاتەی ئێستای ئاسان نییە و باش نییە. ”

دەشڵێن ” ئێمە تاوەکو ئەو ساتەی ھاوپەیمانی بمێنێت وەک فراکسیۆنی ھاوپەیمانین و تێکەڵی ھیچ فراکسیۆنێکی تر نەبووین.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.