سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەران چەند زانیاریەک لەبارەی پشکی کورد لە بودجەی عێراق ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 293 جار بینراوە

ستاندەر

ئەحمەدی حاجی رەشید سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت “۲۸ ڕۆژ پێش ئیستە نامەیەکم ئەراستەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق کردوە کەداوای ڕێژەی دانیشتوانم کردوە . وەزارەتی ناوبراو دوای (۱٤) رۆژ وەڵامەکەیان داومەتەوە کە دانیشتوانی عێراق (۳۸۱۲٤۱۸۲) سی و ھەشت ملێۆن و سەدو بیست وچوار ھەزارو سەدو ھەشتاو دوو کەسە لە وژمارەیە (٥۳٠۹٥۹۲) پێنج ملێۆن سێسەدو نۆ ھەزارو پینج سەدو نەوەدو دووھاوڵاتیا ن کوردن نفوسیان لەسێ پاریزگای ھەرێمە ،سلێمانی (۲۱٦۲۲۷۹) کەسەو ھەولێر (۱۸٥٤۷۷۸) کەسەودھۆکیش (۱۲۹۲٥۳٥) کەسە.
ناوبراو راشیدەگەیەنێت “ئەگەر رێژەکەی وەرگرین دەکاتە۱۳.۹۲۷٪
کەواتە عێراق لە گۆترە رێژەی ۱۲.٦۷٪ داناوە کە دەبیت ئەگەر بەپێی ڕێژە بوجە دابەش بکرێت ئەوا ریژەی راستە قینە بۆھەرێمی کوردستان دابنرێت”

راشیدەگەیەنێت ” بەبروای من دەبیت لەو ێوە دانوستان دەست پیبکەین و بەداتاو بەیاناتی ورد بچینە ناو دانوستانەکەوە جا ئەگەر خۆم بەشدار بم ئەوا بۆ خۆم تەرحیان دەکەم و ئەگەر شاندی کور دیش پێی خۆش نە بوو من بەشدار بم لەبەر خاتری ھاوڵاتیانی کوردستان تەواوی بەڵگەو دیکۆمێنتەکانم دەخەمە خزمەتی شاندی دانوستانکار چونکە من نوێنەری خەڵکی کوردستانم نوێنەری حکومەتی ھەرێم نیم،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.