لەسەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکایە ، بۆ رازیکردنی تورکیا ،کوردان نەکاتە ئامانج..

لەلایەن ستاندار Posted on 370 جار بینراوە

نوسینی: مایکل رۆبن 
وەرگێرانی: نیاز حامد

نیاز حامد: من تەنها ناوەرۆکی وتارەکەم تەرجەمەکردووە ، تەرجەمەیەکی حەرفی نییە

لەسەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکایە ، بۆ رازیکردنی تورکیا ،کوردان نەکاتە ئامانج..

پێشنیارکردنی قەرەیەلان ، بایک وکالکان کە یەکسان بن بە ئوسامە بنلادن یا بەجێگرەکەی ئەیمەن زەواھیری یا سەدام حسین ،گاڵتەجاڕییە!

مایکل رۆبن وتارێکی دورودرێژی نوسیوە لەسەر دواین ھەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا سەبارەت بە پێدانی پارە بۆ ھەرکەسێک شوێنی سێ پێشەنگی گەلی کوردی پێنیشانبدات و زانیارییەکان ببن بۆ ھۆی دەستگیرکردنیان.
دەنوسێت دەلێت راستە پێشتریش وەزارەتی دەرەوە خەڵاتی دانا بۆ ھەرکەسێک شوێنی ئوسامە بن لادنی قاعیدە وئەبوبەکر بەغدادی داعش و ئەبوبەکر شاکۆی بۆگۆحەرام ، نیشانیان بدات و ببێتە ھۆی دەستگیرکردنی ئەو تیرۆریستانە، لێ ئەمجارە ئەم سێ کەسە زۆر جیاوازن و تیرۆریست نین.
ئەو سێ کەسە دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا نەبونە ، ھیچ بەڵگەیەکیش نییە کە ئەوانە تیرۆریست بن ، قەرەیەلان یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پەکەکە و ھاوسەرۆکی یەکێک لە رێکخراوە مەدەنییەکانە(دیارە مەبەستی کەجەکەیە ، مەبەستیشی جەمیل بایکە، راستە پێشترر قەرەیەلان ھاوسەرۆکی کەجەکە بووە ، بەڵام ئێستا جەمیل بایکە).
پێدەچێت ئەم ھەوڵەی ئەمەریکا بۆ رازیکردنی تورکیا بێت.
لە ژێر سایەی فەرمانرەویی ئەردۆگان دەیەوێت بەمانای وشە بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا بە بارمتە بگرێت.ئەردۆگان ھاولاتیانی ئەمەریکایی دەستگیردەکات و وەک بارمتە حسابیان بۆ دەکات ، ئاستەنگ دەخاتە بەردەمی ھاتوچۆی سەربازەکانی ئەمەریکا بۆ ئینجەرلیک و ھاریکاری نەکردنی ئەمەریکا بۆ شەڕ دی داعش.
ئەردۆگان کوردی کردۆتە ئامانج ، چونکە ھەردوو کۆمەڵگای کورد لە تورکیا ولە سوریا رەگەز وکەڵچەریان لەسەر دین داناوە.
تورک دەتوانن لەگەڵ کورد بژین لەسایەی سیستەمێکی دیموکراسی بەڵام لە گەڵ ئیسلامی سیاسی ناتوانن.
ئەردۆگان باوەری بە لیبرالی ئاینی وکرانەوە وگیانی لێبوردەیی کوردانی نییە ، بۆیە سیاسیە ھەلیژێردراوەکانی کوردان بە تۆمەتی پووچ زیندانی دەکات، وەک دەمیرتاش و فیغان یوکسیکداغ .لەگەڵ ئەوەی بەناوی قەڵاچۆکردنی تیرۆر ، تورکیا عەفرینی داگیرکرد ، لێ یەک بەڵگەی بەدەستەوە نییە کە لە عەفرین کارێکی تیرۆریستی روویدابێت ، بەڵکو ئێستا پرۆسەی پاکتاوی رەگەزیی لەو شارە بەڕێوەدەچێت و ئیسلامییە توندرۆکانی ھاوردە کردووە بۆ ئەوشارە ونیشتەجێیکردوون و یاساکانی ئیسلامیی سەبارەت بە جلوبەرگ وھەلسوکەوت دەسەپێنێت بەسەر خەڵکی ئەو شارە.
گومان ھەیە ، پەکەکە لە لیستی تیرۆر بێت ، پێشتر پۆلینکراوە لە چوارچێوەی شەری سارد کاتێ بە ئایدلۆژیای مارکسی بەڕێوە دەچوو ، کە ئەندامانی ناتۆ لە تەک سوپای تورکیا بەئامانج دەگرت،بەڵام پاش نەمانی شەرێ سارد ، ئەوانیش وازیان ھێنا ، بەپێچەوانەی رێکخراوی رزگاری فەلەستینی ، بۆ دەیانساڵە ئەمەریکیەکان لەلای ئەوانەوە(پەکەکەوە) بە ئامانج نەگیراون .
ئەردۆگان بۆ خۆی دانی بە پەکەکە نا کاتێ لەسالی ٢٠١٢ کەوتە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی پەکەکە لە زیندان.
لەلایەن دادگا ودەزگای موخابەراتەکانی تۆمەت دەخەنە پاڵ ئەو حزبە ، لێ ماھیەتی دادگامان بینی لەمەڕ راستگۆیی وئیلتزام بە یاسا لە پرسی قەشە برانسۆن، ھەر ئەوەندەش راستە دەرھەق بە پەکەکە! .
خستنەپاڵی تیرۆر وبازرگانی کردن بە مەوادی ھۆشبەر خەیاڵە و واقعی نییە. ھەمیشە ئەو تاوانە دووپات دەکەنەوە بەڵام بێبناغەیە.نەوەیەک لە دیپلۆماسەکانی ئەمەریکا ئەو تۆمەتانە بۆ رازیکردنی دەوڵەتی تورکیا دووپات دەکەنەوە ، وەک چۆن زۆرجار لە(مەلیک مەلیکترن) لە عارەب عارەبترن لە دژی ئیسرائیل، ئەمەشیان بۆ ئەوەی کاتێ خانەنشێن دەکرێن ، گرێبەست لە سعودیە بەدەستبھینن، بەھەمان شێوە بەشێک لەدیپلۆماسەکانی ئەمەریکا لە تورکیا وایانلێھاتووە ، لە تورک تورکترن بۆ داژیەتیکردنی کوردان.
وێرای ئەوەش ئەم ھەڵوێستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ، سێلایەنی ھەیە:
یەکەم:جۆرێک لە دڵەراوکێ دورست دەکات لە ئایندەدا لە نێوان کورد وئەمەریکا ، ئەمەش کاتێ بەرژەوەندییەاکنی ئەمەریکا دەکەوێتە مەترسییەوە ، خۆ ھێشتا مەترسی ئیسلامی توندرۆ ھەیە ومەترسییە لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا وجیھان ، بۆیە خەڵکی (دیارە مەبەستی کوردە) دوودڵە لە ئیلتزامەکانی ئەمەریکا .(دەیەوێت بڵێت: باوەڕی کوردان بەرامبەر ئەمەریکا کەلێنی تیدەکەوێت، دوو دڵ دەبن لەوەی ھاوکاری بن لە شەڕ دژی تیرۆری ئیسلامی سیاسی).
دووەم: رەوایەتی لیستی تیرۆر بەتەواوی دادەڕمی ،پێشنیارکردنی قەرەیەلان ، بایک وکالکان کە یەکسان بن بە ئوسامە بنلادن یا بەجێگرەکەی ئەیمەن زەواھیری یا سەدام حسین ،گاڵتەجاڕییە.رەنگە پۆمپیو و جێمس جێڤری وابزانن ئەم ھەنگاوە بۆ رازیکردنی ئەردۆگانە ، بەلام پرسیاری گەورە دورست دەبێت لە ھەر نرخاندنێک کە لە ئایندەدا دەکرێت.لە رووی بابەتییەوە کەسانی وەک ئەردۆگان وزاواکەی بایرەق ئەوانە تیرۆریستن بە ھۆی پەیوەندییان بە حەماس و قاعیدە وداعش ، نەک چاڵاکوانە کوردەکان.
سێیەم: وەزارەتی دەرەوەی بۆ رازیکردنی ئەردۆگانە ، بەڵام کەمجار وابووە دیکتاتۆرەکان رازی ببن ، ئەردۆگانیش ھەرگیز رازی نابێت .ھەر تەنازولێک دیپلۆماسییەاکنی ئەمەریکی بۆ ئەردۆگانیان ئەنجامیان دابێت ، ئەوەندەی دیکە ئەردۆگان ئاستی داواکانی زیاتر کردووە.
کاتی ئەوە ھاتوە کە ئیدی ئاسەواری شەڕی سارد بسڕێنریتەوە و، واز لەوە بێنین کە تورکیای پێش و پاش ئەردۆگان بەیەکدەچن وجیاوازیان نییە.چیدیکەش قوربانی وجەلاد تێکەڵ نەکەین و سیاسەتی قەڵاچۆکردنی تیرۆر لەسەر ئەرز بەپراکتیزە بکرێت نەک بەدیپلۆماسیەتی سنوردارکراو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.