ئەگەر حکومەتی ھەرێم پابەند نەبێ ئەگەری ئەوە ھەیە دوبارە کێشەی موچە لە ھەرێم سەرھەڵبداتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 350 جار بینراوە

ستاندەر
د.غالب محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان رایدەگەیەنێت ئەگەر حکومەتی ھەرێم پابەند نەبی بە ناردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانە لە رێگای سۆمۆوە جارێکی تر فەرمانبەرانی ھەرێم توشی کێشەی دواکەوتنی موچە دەبنەوە.
ناوبراو لەدیدارێکی لەگەڵ روداو وتیشی “ئێستا حکومەت خۆی ئاشکرای کردووە کە رۆژانە ھەناردەی نەوت بۆ ٤٠٠ ھەزار بەرمیل بەرزبۆتەوە، بۆیە پێویستە پابەندی ئەو برگەیەی یاسای بودجەی عێراق بن”
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەگەر ئەو برە نەوتە نەنێردرێ ئەوکات ئەوان ناتوانن حکومەتی بەغدا پابەند بکەن بە ناردنی بەشە بودجەی ھەرێم.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.