درووشمی ئەم جارەی پارتی دەستورە ..!

لەلایەن ستاندار Posted on 552 جار بینراوە

محمد محمود عوسمان

کێشەی ھێز و لایەنە سیاسیەکان ئەوەیە کاتێ پارتی گوتارێک دەدات و باس لە ئامانجێکی دیاری کراوی خۆی دەکات ھیچ کام لەو ھێزانە گوێی پێ نادەن یاخود تێ ناگەن تا ئەوکاتەی پارتی بۆ بەدەست ھێنانی ئامانجەکەی دەست دەکات بە ھەنگاوی پراکتیکی ئەو کات ھێزەکانی تر توشی موفاجەئە دەبن و وا دە شڵەژێن کە بڵێی قیامەت ھەستاوە و ئەمانیش خەبەریان بە دنیا نەبووە ..!
دەستە وەستان دۆش دادەمێنن تا پارتی سەرکەوتوو دەبێت و ئامانجەکەی خۆی دەپێکێت …

ئەم جارە پارتی ھەنگاوە پڕ مەترسیەکە دەنێت و لە ڕێگەی پەرلەمان و یاساوە دەستورێک دادە ڕژێت کە ئەگەر بەرگدوورێک بە باڵای بارزانی بیدورێت بەو شێوە سەلیقەییە ناتوانێت بۆی بیدورێت بۆ بارزانی و دەسەڵاتەکانی بۆ بنەخشێنێ.!

لە ئێستادا پارتی باسی دەستور دەکات و کردویەتی بە یەکێک لە درووشمە ھەرە گەورەکانی خۆی و بێ گومان لە اڵف تا یای ئەو دەستورەی پارتی باسی لێوە دەکات لە بەرژەوەندی خۆی و بنەماڵەی بارزانی دا دەبێت و ھەرگیز گونجاو نابێت و واقعی نیە پارتی بھێڵێت یەک بەند یاخود یەک مادە لە بەند و مادەکانی دەستور لە دژی بەرژەوەندی پارتی و دەسەڵاتی بارزانی بێت .

یەکێکیتر لە فاکتەرە سەرەکیەکانی ھەڵگرتنی درووشمی دەستور لای پارتی ئەوەیە کە سەرجەم دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێمی پێ بپارێزێت کە بدڵنیایەوە سیستمی داھاتووی ھەرێم سیستمی سەرۆکایەتی دەبێت وە سەرۆک دەسەڵاتی زۆر زەبەلاحی دەبێت ( ئەگەر پارتی بۆی بچێتە سەر ) .!

پارتی لای گرنگە دەسەڵاتەکانی سەرۆکی ھەرێم بپارێزێت وشەرعیەت لە ڕێگای دەستور داری بۆ سەرۆکی ھەرێم دەتسەبەر بکات .

بۆیر پێویستە لەسەر کۆی ھێزەکانی دەرەوی پارتی لەبەردەم پرۆژەی دەستور زۆر بە ژیرانە بڕیار بدەن بە دوو ھەنگاو بچنە بازنەی دەستورەوە :

یەکەم : باشتر وایە کۆی ھێزەکان ھەرچیان پێ دەکرێت بیکەن بۆ دواخستی پڕۆژەی نوسینەوەی دەستور بۆ خولی داھاتوتری پەرلەمان و لەم خولەی ئێستادا کاری تێدا نەکرێت لەبەر ئەوەی پارتی دەیەوەێت لەڕێگای دەستورەوە سەرۆکێک بۆ ماوەی دوو خولی پەرلەمانی دابنێت کە سەرجەم دەسەڵاتەکانی تێدا پارێزراوبێت و مەگەر بە خێر و سەدەقە بێت کەمێک چاکەمان پێ ببەخشێت لە دەسروردا وەگەر نا دەیان پلان و ئامانجی گەورە و درێژ خایەنی ھەیە کە دەیەوێت لە دەسروردا جێگیری بکات .

ھەنگاوی دووەم ئەوەیە کە ئەگەر پارتی ھەر سور بوو لەسەر نوسینەوە و ئامادەکردنی دەستور ئەوا پێیوستە ئەندامانی ئەو ھێزانەی دەرەوی پارتی کە دەبنە تیم و لیژنەی ئامادەکردن و نوسینەوەی دەستور کەسانی مەبدەئی و نیشیتیمانی و دڵسۆز بن و خاوەنی بیر و باوەری چەسپیوی خۆیان بن و کەسانی زۆر شارەزا و لێھاتوو بن چونکە لامان روونە پارتی بۆئەم مەسەلەیە پشت بە توانا و شارازای دوژمانی گەلەکەشمان دەبەستێت بۆ بەرژەوەندی خۆی بۆیە پێویستە زۆر زیرەکانە مامەڵە لەگەل ئەم پرسەدا بکرێت و تەواوی وردەکاریەکان ڕوون بکرێتەوە چونکە وەک ئینگلیز دەلێت
( شەیتانەکەن لە وردەکاریەکاندان ) بە دڵنیایەوە ئەگەر پارتی بتوانێت دەستور تێ بپەڕێنێت ئەوا فەزای سیاسی و دیموکراسی لە ھەرێمی کوردستان بەتەواوی تەسک دەبێتەوە و پرۆسەی دیموکراسی دەکەوێتە ژێر پرسیار گەلێک کە ھیچ وەڵامێکی نابێت …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.