دیموکراتەکان لە کۆنگرێس بوونە زۆرینە و سەرەنجامی دەسەڵاتەکانی ترەمپ

لەلایەن ستاندار Posted on 284 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

دیموکراتەکان بە بردنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ، زۆر لە دەسەلاتەکانی ترەمپ کەم دەکەنەوە لەوانە :

۱_ بەبێ ڕەزامەندی کۆنگرێس ناتوانێ بای ۱۱٠ ملیار دۆلار چەک بداتە سعودیە .

۲_ ناتوانی داگایی محمەد بن سەلمان بوەستێنێ .

۳_ تورکیاش و لە کۆبوونەوەی دادێ لە گەڵ ترەمپ ئەو گرنگیەی جارانی نامێنێ کە لە بەرامبەر دەست هەلگرتنی لە یارمەتی دانی کوردەکان و دژایەتی کردنی بۆ پەکەکەو کوردی ڕۆژئاوا بتوانێ وا لە تورکیا بکا کە لە قەزیەی خاشعچی دەست هەڵگرێ چونکە قەزیەکە بووەتە جیهانی .

٤_ لە مەسەلەی شەڕی یەمەنیش پێ ناچێ کۆنگریس بۆ درێژە پێدانی شەڕ واژۆ بۆ ترامپ بکەن .

٥_پێ دەچی ئەو تاوانبار کردنەی رووسەکان کە لە ڕێگای ساختەی ئلکترۆنیەوە کە ترەمپی پێ چووەتە کۆشکی کۆماری ، دووبارە لە سەری نوێ کەنەوە .

٦_ داڕشتنەوەی پەیوەندیەکانیان لە گەڵ رووسیا ، قالبی تر وەردەگرێ ، ترەمپ پێی ڕازی بێت یان نا .

۷_ ڕاستە لە مەجلیسی پیران هێشتا زۆرینە لای کۆماریەکانە بەڵام دەسەلاتی هەرە گەورە لە بن دەستی گونگرێسە کە لەو هەڵبژاردنە نیوەیە ، دیموکراتەکان لە بن دەستی کۆماریەکانیان دەرهێنا .

۸_ ئەو هەڵبژاردنە نیوەییە ڕەنگە هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتنی پێنج کۆ یەک قسە گەلی تری لە سەر بکرێ و واژووکەی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباما دووبارە کاری لە سەر بکرێ .

۹_ ترەمپ ئەو مسداقیەتەی جارانی نامێنێ کە پاش دوو ساڵی تر و بۆ خولی دووەم هەڵبژێردرێتەوە .

۱٠_ ڕەنگە کۆماریەکان هەر لە ئێستاوە بیر لە دەستنیشان کردنی کاندیدی تری خۆیان بکەن کە شوێنی ترمپ بگرێتەوە نەوەکا لە بەرامبەر دیموکراتەکان ، بیدۆڕێنن .

۱۱_ جاران دیموکراتەکان و کۆماریەکان لە شتە چارەنووس سازەکان ئەکیان دەگرت و دەبوونە یەک دەنگ ، بەڵام بە هاتنی ترەمپ ئەو یەک بوونە تەنانەت لە سەر مەسەلە چارەنووسشازەکانیش دوور کەوتۆتەوە .

۱۲_ مادامەکینێ دیموکراتەکان کۆنگرێسیان بردەوە یانی ئەو پارە پەیدا کردنانەی سەرۆکی ئەمەریکی لە سعودیەو وڵاتانی ترو چەک پێفرۆشتنیان نەبووە مایەی ئەوەی کە دەنگدەری ئەمەریکی بەها مرۆیەکان بە پارە بگۆڕدرێتەوە .

۱۳_ هەرتەنیا دیموکراتەکان نینە کە بیانەوێ ترەمپ لە کۆشکی سپی دەرکەن بەلکو زۆرانێک لە کەسە قیادەکانی کۆماریەکانیش ، هەمان بیرکردنەوەیان هەیە .

۱٤_ کورد بە گشتی و کوردی باکورو ڕۆژئاواش بە تایبەتی کەوتوونەتە ناو بازنەی هاوکێشەکانی ئەمەریکی و ڕووسی . هەر پەر چە کردارێکی خراپ لە مەر بە پارە کوشتنی سەرکردەکانیان ، لایەنی بەرامبەر مەسەلەکە بۆ خۆی وەردەچەرخێنێتەوەو هێشتاش زۆری ماوە باس لە مەینەوەی ئەو زۆرانبازێیەی ڕووسی ئەمەریکی بکەین لە ناوچەکەمان یانی هەلگێروو وەرگێڕی زۆر ماوە. ورچە سپیەکەی ڕووسیش هێزو تەکانی زۆری داوەتە خۆ کە بە تەوازووناتی پێشتر ڕازی نەبیت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.