كورتە باسێكی ستراتیژی لەبارەی كۆربەندی ئاشتی جیهان لە پاریس (كورد لە هەردوو كۆنگرەی ئاشتی سالی 1919 و 2018)

لەلایەن ستاندار Posted on 698 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ بریارە لە پاریس كۆربەندی جیهانی ئاشتی بەبۆنەی سەد ساڵەی تەواوبونی جەنگی جیهانی یەكەم بە بەشداری سەركردەی 70 دەوڵەت و نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان و رێكخراوە گەورەكانی تری بواری مافی مرۆڤ و ئاشەوایی لەنیویاندا دۆناڵد ترەمپ و پۆتین و ماكرۆن و چەندین سەركردەی تری جیهانی بەشدار دەبن، بریارە زیاتر لە 900 پرۆژەی كاروباری سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و یاسایی و ژینگەیی بخرێتە ڕوو،  ئەوە لەكاتێكدایە هیچ سەركردەیەكی كورد و پرۆژەیەكی كوردی بەشدارنیە لە كۆڕبەندەكە، ئەگەر بەروارد بكرێت بە كۆنگرەی ئاشتی ساڵی 1919ی پاریس كە زنجیرەیەك كۆبونەوە و كۆنگرەی لەخۆگرت زۆرینەی جارەكان نوێنەری كورد بەشدار بوە ، شەریف پاشا زیاتر نوێنەرایەتی كوردی دەكرد و، كۆدەنگیەكیش هەبوە لەهەرچوار چارچەی كوردستان لەنێوان ئاراستە و رەوتە جیاجیاكانی ئیسلامی و عەلمانی كە نوێنەرایەتی ئەویان قبوڵ بوە، كە تەنها  لە كۆنگرەی سیڤەر بەشدار نەبو ئەویش بەهۆی بارودۆخی تەندروستی و ناڕازی بونی لە كوشتاری ئەرمەنەكان، لە كۆنگرەی ڤێرسا لە 30-1-1919  كوردستان و میزۆپۆتامیا و فەلەستین و ئەرمینیا و وڵاتانی عەرەبی لە دەولەتی عوسمانی جیاكرانە، لەسەر ئەو بنچینەیە شەریف پاشا لە 21-1-1920 دوو نەخشەی كوردستانی پێشكەش بە كۆنگرەی ئاشتی كرد.  دواتر لە لە كۆنگرەی سیڤەر لە 1920  كە لە شاری سیڤەری فەرنسا ئەنجامدرا لە 433 مادە پێكهات، كە بریتی بو لە پەیمانی ئاشتی نێوان هاوپەیمانان و هێزە پەیوەندیدارەكان و عوسمانی مۆركرا، لە سێ مادەی 62 و 63 و 64 بریاری نیمچە ریفراندۆمێك درابوو بۆ كورد بەبێ سیستەمی ئینتیداب، ئینتیداب بۆ ئەو وڵاتانە بو كە توانای خۆ بەرێوەبەری و ئیدارەیان نەبوە بەڵام بەو پێیەی كوردستان لەو روە ئاستی باشی بڕی بو بەبێ ئینتیداب بریاری ریفراندۆمی بۆ درا.

كەچی ئێستا دوای سەد ساڵ لەو روداوە لە كۆنگرەیەكی تری ئاشتی كورد هیچ بەشداریەكی پێنەكراوە و، لە پەراوێزی رووداوەكانە، ئەویش بەهۆی ئەوەی مەرجەعێكی دەزگایی دامەزراوەیی بۆ كورد نیە هاوشێوەی جامیعەی عەرەبی كە لە وڵاتانی عەرەبی هەیە، بەشێك لە حیزب و سەركردەكەكانی لە لیستی تیرۆردان، سەركردەكانی باشوریش بەهۆی ریفراندۆم  لەلیستی داخراو دان، بۆیە هیچ بەشداریەكی نیە، ئەوە لەكاتێك بو پێویست بو باشوری كوردستان بە پرۆژەی خۆی بەشداری لەو جۆرە كۆنفرانسە بكات، بەڵام دوای ریفراندۆم سەرجەم دەرگا دیبلۆماسیەكانی دەرەوەی بەروودا داخراوە.

جێ ی باسە جەنگی جیهانی یەكەم لە رۆژی 11-11-1918 كاتژمێر 11.15 وەستا، كە لە ساڵی 1914 بەهۆی كوشتی جێنشینانی نەمسا فردیناند لەلایەن بزوتنەوەی لەپ رەشەكانەوە هەڵگیرسا.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.