ستاندەر
لە کۆبونەوەی وەفدی سەربازی ئەمریکا و فەرەنسا لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات لە گرێ سپی بڕیاردرا لەجیاتی مانۆری سەربازی لە سنورەکانی نێوان رۆژئاڤای کوردستان و تورکیا لەمەودوا ھێزە ئاسمانیەکانی ئەمریکا و فەرەنسا لەچوارچێوەی ھاوپەیمانی دژ بە داعش چاودێری سنورەکان بکەن.
(الێوت العراق) بلاویشی کردۆتەوە ماوەی دوو رۆژە ھێزەکانی دەستیان بە چاودێری ناوچە سنوریەکان کردووە ئەوەش دوای ئەوەی تورکیا بیانوی بە ئەمریکا گرت کە مانۆری سەربازی بەھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی سوریا دیموکرات ئەنجامدراوە کە ئەو بەبەشێک لە پەکەکە دەیانناسێنێت.
چاودێران پێیان وایە فەرمانی گرتن بۆ سێ سەرکردەی باڵای پەکەکەش لەو چوارچێوەیە بوە کە ئەمریکا تورکیا بێ دەنگ بکات لەھەمبەر ئەو پشتیوانیەی کە لە سوریا لە شەرڤانان دەیکات دژ بە دەستدرێژیەکانی تورکیا.