لێدوانە دژ بە یەکەکانی پارتی و یەکێتی توندتر دەبێتەوە نوێترین لێدوان لەسەر سەردانە جیاجیاکانی بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 365 جار بینراوە

ستاندەر
ھەفتەی رابردوو مەسعود بارزانی بە سەرۆکایەتی وەفدێکی پارتی سەردانی بەغدای کرد، ئەمرۆ یەکشەممەش وەفدێکی یەکێتی بەجیا سەردانی بەغدایان کردووە، ئەو بەرەو پێش چوونانە بۆتە ھۆی ئەوەی ئەو دوو لایەنە یەکتر بە تێکدانی یەکریزی ناو ماڵی کورد تۆمەتبار بکەن.
عەدنان کەرکوکی وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک/گەرمیان ی پارتی، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە کارکردن لەگەڵ گروپێکی نێو یەکێتی دا قورسە، چونکە ئەوان ٥١%ی خاکی کوردستانیان رادەستی حەشد و پاسداری ئێرانی کردووە.

کەرکوکی، راشیگەیاندووە، “ئەو خیانەتەی یەکێتی لە ١٦ ی ئۆکتۆبردا کردویەتی، لەمێژودا بێ وێنەیە.”
لەبەرامبەردا مەریوان نادر پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا بۆ ھەمان ئاژانس رایگەیاندوە”کاک مەسعود لەجیاتی کارکردن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ناوچەکێشەلەسەرەکان، داوایکردووە وەزارەت بەیەکێتی نەدرێت.”
وتیشی “پارتی یەکریزی کوردی لەناوخۆی کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان بەلاوە گرنگ نیە، بەڵکو تەرکیزی لەسەر دەستکەوتی حیزبیە.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.