ترامپ یاسایەکی گرنگی ئیمزاکرد…

لەلایەن ستاندار Posted on 497 جار بینراوە

نیاز حامد

ئەگەر ئێزیدییەکان خەمخۆریان هەبێت ، سەرۆکی ئاکەپە-پارتی-داعش بەدادگا دەگەیەنن..
گۆتەبێژیی کۆشکی سپی لیندسای واڵتەرز لە بەیانێکدا ئاشکرایکرد کە: دۆناڵد ترامپ یاسای هاوکاریکردنی کەمینەکان و لێپرسینەوە لە بکەرانی کۆمەڵکوژییان لە عێراق و سوریا ئیمزاکرد و ، ئێستا دەبێت لەلایەن وەزارەتی دەرەوە جێبەجێ بکرێت.
ئەم یاسایە بە زۆرینەی هەرەزۆری کۆنگرێسی ئەمەریکا دەرچوو و سەرۆکی ئەمەریکاش ئیمزایکرد.
ئەم یاسایە گرنگی خۆی هەیە کە ئەمەریکا کەمینەکان لە عێراق و سوریا دەپارێزێت و هاوکاریان دەکات بۆ بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوەی ماڵو حاڵیان دوای وێرانکردن ودەربەدەرکردنیان ، ئەمە سەرباری بەدادگا گەیاندنی بکەرانی کۆمەڵکوژیی کەمینەکان لە هەردوو ولاتی عێراق و سوریا ، جا ئەو بکەرانە دەولەتبن یا رێکخراوی سیاسی وئیرهابی بن یا تەنانەت لە شێوەی کەسیش بن.
لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم ئەگەر ئێزدییەکان خەمخۆریان هەبێت دەتوانن سوود لەم یاسایە وەربگرن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و هەروەها دەتوانن سەرۆکی دەوڵەتی تورکیا وسەرۆکی پارتی و خەلیفەی دووەمی داعش کە ئەبوبەکر بەغدادییە ، بە دادگا بگەیەنن و هەریەکە بەرامبەر تاوانی خۆیان سزای خۆیان وەربگرن.
لێرەدا بانگ لە خۆسەری بەرێوەبەری شنگال دەکەم ، هەرچی زووە هەوڵبدەن لەگەڵ لایەنی ئەمەریکا سوود لەم یاسایە ببینن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال و بەسزاگەیاندنی تاوانبارانی کۆمەڵکوژیی شنگال.
جێگای باسە راپۆرتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ دەرهەق بە کۆمەڵکوژیی شنگال کە لە ١٦ ی حوزەیرانی ٢٠١٦ دەرچووە ، بەرەسمی پارتی تۆمەتبار دەکات .
ئاشورییەکانی موسڵ رەنگە ئەوانیش بتوانن سود لەم یاسایە ببینن و بۆ سزاگەیاندنی بەرپرسانی باڵای پارتی بۆ کۆمەڵکوژییو دەربەدەرکردنیان لەسەر خاکی بابوباپێرانیان.
بۆ سوریا بەتایبەتی رۆژئاڤای کوردستان ئەوانیش دەتوانن سود لەم یاسایە ببینن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.