تەقەلایەکی تر بۆ ئاشتکردنەوەی مەسعود بارزانی و بەرهەم ساڵح شکست دەخوات

لەلایەن ستاندار Posted on 291 جار بینراوە

ستاندەر

هەولێکی ئیقلیمی لە ماوەی رابردوو هەبوە بۆ ئاشتکردنەوەی مەسعود بارزانی و د.بەرهەم ساڵح بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی ئاژانسی (ئەلمەسلە) بڵاویکردۆتەوە، ئاژانسەکە بڵاویشی کردۆتەوە مەسعود بارزانی رایگەیاندووە با بەرهەم ساڵح سەردانم بکات لەگەلی ئاشت دەبمەوە، بەڵام بەرهەم ساڵح گوتویەتی بەو شێوەیە سەردانەکە ناکەم، بەو شێوەیە هەولەکە سەرکەوتوو نەبوە، جێی باسە ئاژانسەکە ناوی ئەو لایەنەی ئاشکرا نەکردووە کە بە نێوەندگیریەکە هەستاوە و، نوسیویەتیشی بارزانی تەئکیدی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە بەردەوام دەبێت لەوەی رێگری لە یەکێتی بکات بە پۆستەکان بگات لە بەغدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.