سیناریۆ و پێشھاتەکانی ئایندەی سوریا دوای کشانەوەی ئەمریکا.

لەلایەن ستاندار Posted on 311 جار بینراوە

لەفارسیەوە- موراد محەمەد.

دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کێشانەوەی ھێزەکانی دەرکرد لەسوریا،ناڕەزایەتی و نیگەرانی سەریھەڵدا لەنێوان بەشێک لە سەرانی وڵاتەکەی و تەنانەت ھاوپەیمانەکانیدا،لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا دواکات دیارینەکراوە بۆ کێشانەوەی ئەو ھێزانە بەڵام وەکو باسدەکرێت ئەو پرۆسەیە پەیوەستە بە گفتوگۆ و ھاوپەیمانێتی نێوان ئەمریکا-تورکیا.
ھەر ھۆکارێک ببێتە ھۆی کێشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەسوریا پێشھاتی نوێ دێنێتە ئاراوە لەناوچەکەدا.

ئۆرۆ نیوزی فەڕەنسی لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بە پێشھات و سیناریۆکانی سوریا کردووە دوای نەمانی ئەمریکا لەو وڵاتە.

دیارترین سیناریۆکان :
تورکیا:
کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا ھەلی زیاتر بۆ تورکیا دەڕەخسێنێت تاوەکو پێشڕەوی بکات بەرەو ڕۆژھەڵات و ڕووباری فوڕات،چونکە تورکیا لەناوەڕاستی ئەو مانگەوە مانگی ١٢،ئامادەگی دەربڕیوە تاوەکو ھێرش بکاتە سەر ھێزە کوردیەکانی سوریا.
لەکاتی ڕووبە ڕوو بوونەوەی ھێزە کوردیەکان بەرانبەر داعش سوپای تورکیا ئامادەگی ھەبوو لەناوچەکە،بەڵام ھیچ جۆرە پێشڕەویەکی نەکردووە تاوەکو ڕووبەڕووی ھێزەکانی ئەمریکا نەبنەوە،کەواتە دوای کشانەوەی ئەمریکا ئەوا تورکیا دەستدەکات بەجوڵە و مەترسی ھێرشکردنە سەر ھێزە کوردیەکان لە سوریا.
شارەزایان و لێکۆڵەرەوان ئاماژە بەوەدەکەن ھێزە کوردیەکان دەتوانن پلان و جوڵەی تورکیا لەناوبەرن ئەویش بە چونە ناو ھاوپەیمانێتیان لەگەل ڕژێمی سوریا و ڕێگە بدەن ھێزەکانی نزیک لە ڕژێمی سوریا بێنە ناوچەکانی ژێر قەڵەمڕەوی ھێزە کوردیەکان.

لەگەڵ ئەوەی ھێزە کوردیەکان سودیان وەرگرتووە لە ململانێ و جەنگی ناوخۆیی سوریا،توانیویانە چەند ناوچەیەکی گرنگ و ستراتیجی بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان،بەڵام بەکشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لەسوریا و ھەڵکشانی جوڵەی سەربازی تورکیا ئەوا ھێزە کوردیەکان ناتوانن ئەو ناوچانە بپارێزن.

دیمەشق و ھاوپەیمانان:
ڕژیمی سوریا و ڕوسیا و ئێران چاوەڕێن لاوازی ھێزە کوردیەکان بەسوودی خۆیان دەستەبەربکەن.
شارەزایان پێشبینی دەکەن ناوچەکانی ژێردەستەڵاتی ھێزەکانی سوریایی دیموکرات دابەشبکەن لە نیوان ئەو ھێزانەی کە لایەنگری سوریان – لەگەڵ تورکیا وەکو ئەو ناوچانەی پێشتر پایتەختی داعش بوو(ڕەقە) و دێرەزوور واتا ناوچە پڕ نەوتیەکان.
ھەندێک باوەڕیان وایە بە کشانەوەی ئەمریکا ھیچ بەربەستێک نامانێت و ئێران با ئاسانی دەستی دەگات بە ڕێگای وشکانی عێڕاق و سوریا.
سەبارەت بەرووسیا پێشبینی کراوە ھێزی سەربازی و دیپلۆماسی زیاتر ڕەوانەی سوریا بکات.
لێکۆڵەرەوان ئاماژە بەوەدەکەن کە ڕوسیا مۆڵەتی بە تورکیا داوە تاوەکو ھێرش بکەنە سەر ھێزەکانی سوریای دیموکرات.
ھێزە توندڕەو و چەکدارەکان:
ھەروەھا ھێزە توندڕە و چەکدارەکان ترسیان ھەیە کە ھێز و ناوچەکانیان لەدەستبدەن،بەھۆی بوونی ئەو ھاوپەیمانێتیانە لە ئیدلیب،ھەرچەند لایەنگری تورکیایان کردووە دژی ھێزەکانی سوریای دیموکرات.

داعش:
ھێزە کوردیەکان کاریگەرترین ھێزبوون لە جەنگی دژی داعش لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەسەرپەرشتی ئەمریکا.
سەرباری ئەوەی ترامپ شکستی داعش-ی ڕاگەیاندووە لە سوریا بەڵام ھێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە ئامادەکاری بۆ ڕوو بە ڕوو بوونەوەی داعش،چونکە ئەگەر ھێرشی تورکیا ببێتە ھۆی لاوازبوونی ھێزە کوردیەکان ئەوا داعش سەرھەڵدەداتەوە لەو ناوچانە.

ئیسرایل:
ئیسرائیل تێڕوانین و سەرنجی گەورەی لەسەر کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا ھەیە و زۆرترین زیان بەر ئەو دەکەوێت ،
چونکە نائامادەگی ھێزەکانی ئەمریکا لە سوریا وادەکات ڕۆڵ و پێگەی ئێران زیاتر بێت لە سوریا،پێشتر ئیسرایل ڕەخنەی لە ترامپ دەگرت سەبارەت بە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست،بەڵام ئێستا بەکشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا پێی وایە سەزەمینی سوریا دەبێتە گۆڕەپانی ئێران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.