ناکۆکییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا قوڵتر دەبنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 297 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەوەی” جۆن بۆڵتن” راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا بەپەیامێکی توندەوە سەردانی تورکیای کرد و داوای لەتورکیا کرد کە بەهیچ شێوەيەک هێرش نەکاتە سەر کوردەکانی رۆژئاڤا، ئەمرۆ پێنج شەمە ” مەولود چاوشئۆغلۆ” وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی NTV گووتی: بەلای تورکیاوە گرینگ نیە ئەمریکا دەکشێتەوە لەسوریا چونکە ئەمریکا بکشیتەوە یاخود نەکشێتەوە لەناوچەکانی رۆژهەلاتی روباری فرات ئەوا تورکیا هێرشدەکاتە سەر ئەم ناوچانە، پێشتریش مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەردانێکیدا بۆ هەولێر رایگەیاندبوو کەوا ئەوان وەک ئەمریکا رازی نابن تورکیا هێرش بکاتە سەرکوردەکانی رۆژئاڤا، ئەم لێدوانە دژ بەیەکانەی نێوام بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و تورکیا پەیوەندییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتەی بەرە و خراپی بردووە، تەنانەت ناکۆکییەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە گەیشتۆتە ئاستێک کەوا دووشەمی رابردوو ” رەجەب تەیب ئەردوگان” ئامادە نەبوو پێشوازی لە ” جۆن بۆڵتن” راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکادا بکات، بۆیە بەرای شارەزایانی سیاسەتی نێودەوڵەتی ناکۆکییەکانی نێوان تورکیا و ئەمریکا لەسودی کورد تەواو دەبێت چونکە کورد هاوبەشێکی گرینگی ئەمریکایە لەسوریا و ناوچەکەدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.