باوەرم بە باکانی ئێرە نیە ! (گەمەی جوامێرەکانی ئێرە لە دژایەتی کورد بوون )

لەلایەن ستاندار Posted on 316 جار بینراوە

نەجاد رەسول

لەرۆمانی ژانی گەل (جوامێرە)کانی ئێرە: موناقەشەیەکی هێجگار قوول و هەمە لایەن ,باسێکی نەبراوە بۆ مەسەلەیەکی چەندین سەدەی ,مافێکی خوراو دەربارەی گەشەی رووداو و خوێن و حکایەتە گەورەو بچووکەکانی ئێرە . لەرۆمانی ژانی گەل کە سالی ١٩٥٦ نووسراوە پالەوانی ئەم رۆمانە بریتیە لە کەسایەتی جوامێر ,جوامێر لەدوورو نزیک پەیوەندی بە خۆپیشاندانەکان و تێکەل بە کاری سیاسی نەبووە بەلکو کارێکی تایبەت بۆ هێنانی مامان هێناویەتە سەر شەقام,لەو کاتەدا بە گولەی هێزە ئەمنیەکان بریندار دەبێت و ستەمی دەسەلاتداران دەیکات بەپالەوان و تێکەل بوون بەکاری سیاسی .

ئەوەی مەبەستەلێرەدا ئەوەیە جوامێرەکانی ئێرە هەمان ئەو جوامێرەن لەرۆمانی ژانی گەلدان بارودۆخێکی تایبەت ئەیان کات بەپالەوان پاش ئەوەی دەزانێت مردنی ژنی و منالەکەوی و حوکمی ١٠ هۆکاری دەسەلاتێکی پر لەستەمدا دروست بووە . بۆیە جوامێرەکانی ئێستای ئێرە نەشەری ئازادی ئەکەن ,نەشەری عەدالەتی کۆمەلایەتی ئەکەن ,ئەوەی لێرە دەگوزەرێت بەدەستی جوامێرەکانی ئێرە بریتیە لەلێ سەندنەوەی هەموو بەهاکان ,بەها رەمزیەکانیش کە فەردیەت لە ئینسانەکانی زەووت دەکات ,ئەم جوامێرانە یاریەکی قێزەوەن دەکەن بۆ ئەوەی پانتای عەدالەتی کۆمەلایەتی گەشە نەکات و خولیاو تێروانین و دیدی ئینسانەکان بۆ ژیان و نان و ئازادی بەدوای کەسایەتیە لاوازە وتێک شکاو و لێدراو لەبەرژەوەندی کەسی بخولێنەوە .

شەری جوامێرەکانی ئێرە شەری مۆنۆپۆلخوازیە بۆ شیرینی دەسەلاتێکی سیاسی ! لێرە شەری حەرامە کەلتووری و کۆمەلایەتی و ئەخلاقی و سیاسیەکان پانتای و سێبەری جوامێرەکانی داگیرکردوە ,دونیای پرساختەی جوامێرەکانی ئێرە سۆز و حەزێکی درۆینەی بۆ نیشتمان و هاونیشتمانیان هەیە دەربازبوون لەم جوامێرانەی ئێرە لە جوامێرە شیزۆفینەکان نزیک بوونەوەیە لە کۆمەلگایەک و سیاسەتێک و دونیایەکی پر ململانێی تەندروست ،هەموو ئەم جوامێرانە دژی کورد بوونی هەر کوردێکن لە باشوور و باکوور و رۆژهەلات و رۆژئاوا،ئەوان کوردێکی مرد و لالبوو بەرامبەر نیشتمان و دوژمنانیان دەوێ ،جوامێرەکان ئێرە بێ مۆرالن بێ خاک و بێ نیشتمانن لە دۆخی سوجدەدان بۆ تهران و ئەنقەرە و بغداد ،نەتەوە لە دیدی ئەمان ئەبێ وەک قەرەج بژێت بێ نیشتمان .

تێبینی / لەرۆمانی ژانی گەل دا دوئاماژە هەیە یەکیان کەسێک دەبێتە پالەوانی رۆمانەکە دروورە لەسەرکردایەتی کردنی نارەزایەتیەکان دووەمیان گرتنەدەستی دەسەلاتی کوردیە وەک جوامێر لەقەد پالی چیاکە دەلێت ئەبێت ئێمەش وەک ئەو ,,,,,بکەین لە خراپی دەسەلاتدا. گیڤاڕا هەردەم دەی ووت ستەم و بەشخوراوی نەتەوەکان لە کوێ بێت من لەوێم ،پێچەوانەی جوامێرەکانی ئێرە پول و دەسکەوتی شەخسی و خزمەتی بێگانە لەکوێ بێت لەوێ کرنۆش دەبەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.