عەبادی کوتلەی بیناء بەساختەکاری تۆمەتبار دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 432 جار بینراوە

ستاندەر

لەمیانەی لێدوانێکی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن ئەمرۆ شەمە “حەیدەر عەبادی” سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی لیستی نەسر لەهەلبژاردنەکانی ساڵی رابردوو، کۆمەڵێک سەرکردەی عێراق بەساختەکاری هەڵبژاردن تۆمەتبار دەکات، بەتایبەت سەرکردەکانی هاوپەیمانیەتی بینا‌، عەبادی ئاماژەی بەوەداوە ئەم سەرکردانە کەرستەکانی حەشدی شەعبیان بەکارهێناوە بۆ ساختەکاری کردن لەهەڵبژاردنەکاندا، ئەم وتانەی عەبادی لەکاتێکدایە کەوا هەفتەی رابردوو” سەعید کاکەیی” ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمسیاران لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق داوای لێ بوردنی کرد و رایگەیاندبوو: کەناوبرا و هیچ بەڵگەیەکی لەبەر دەست دانیە لەسەر ئەنجامدانی ساختەکاری لەهەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری ساڵی رابردووی پەرلەمانی عێراق، لەکاتێکدا پێشتر ” سەعید کاکەیی” تاکە ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیاران بوو کە بەرگری لەدەنگە راستەکانی هەڵبژاردن دەکرد و دژی ساختەکاری  و دەنگە ساختەکان بوو، کاکەیی لەهەمبەر هەڵوێستەکانی  لەشەقامی عێراقی بەپیاوە سپیەکەی کۆمسیۆن ناوبانگی دەرکردبوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.