لەھەرێمیی کوردستاندا کێ دووژمنیی دیموکراسییە؟!!

لەلایەن ستاندار Posted on 270 جار بینراوە

سیروان حەمە ڕەشید

“درۆزنەکان ئەوەندە درۆیان کردوە ، زۆرجار بەدرۆکانیان راستییەک دەردەخەن”(داریفو)

دیموکراسیی لەزەمینە و ھەلومەرجی واقعیدا پرۆسەیەکی بەرجەستکراو و پڕاکتیکییە ، نەک تەنھا تیۆڕییەکی مجڕد بێت و ڕەشکردنەوەی پەڕەسپیەکان بە وشە و ڕستەی ڕازاوە و بریقداریی دیماگۆگییانە.

ئەگەر بێین سەرەنج لە میتۆد وبەرنامەی سیاسی ھەردوو گرووپی دەسەڵاتداری پارتیی ویەکێتی بدەین واھەست دەکەیت ئەو دوو حزبە داھێنەری دیموکراسیین و ئەورووپا لەئەمانەوە فێری ئەلف وبێکانیی دیمۆکراسیی بووە.

یاخود کاتێک گوێییستیی بەشێکیی ئەندامانی مەکتەب سیاسی وسەرکردایەتیی ھەردووحزب و کاربەدەستانیان دەبین، چۆن لەبەردەم مایکیی TVوکۆڕ و کۆبوونەکان ڕووقایمانە و دوور لەھەمو مۆڕاڵێکی سیاسی بەشان و باڵیی دیموکراسییکدا ھەڵدەدەن .
ئەوانەی شەو و ڕۆژ باسی دیموکراسیی ومەدەنیەت وڕۆشنگەرییان دەکرد وخۆیان بەلێپرسراویی یەکەمی دامەزراوەیی بەناو دیموکراتییەکان دەزانی؟! کەچی ئێستا زۆر ڕاشکاوانەو بێ ھیچ جۆرە تەم ومژاوێک بەڕووحێکی تۆتالیتارانە و دوژمنکارایانەوە بەچەکدارانی حزبەکەی ھەڕەشە توند لەدیموکراسیی و فرە حزبیی وشەرعییەتیی ھەڵبژاردنەکان دەکات!؟

گەر کەسێک لەنزیکەوە ئەم عەقڵییەت و سەرو ڕووخسارانە نەناسێت و نەزانێت چ ماھیەت و ئەربابێکین ؟.
ئەوا ڕێک کەش و فەزای کوردستانییان وادێتە بەرچاو، وەک ڕووبەر و پانتایەک لە دیمۆکراسی باڵا و پارێزەری مافەکانی مڕۆڤ وئازادی کاری سیاسی وبیروڕا وکاری ڕۆژنامەوانی تێدا جێگر وچەسپاو .
بەچێشنک جیاواز لەو وڵاتانەی پتر لەدووسەدەیە دیموکراسیی تیاندا جێگر بووە و بۆتە کەلتور سیاسی وکۆمەڵایەتیی ، بەڵام ئەگەر لەگۆشەیەکی بچووکەوە سەیری دیمەنیی سیاسیی ھەرێمی کوردستان بکەیت ، وێنا دروست و ڕاستەقینەکەیی وەک خۆیی دەبینی، بەشێوەیەک وێناکە زۆر پێچەوانە دەبێتەوە نەک ھەر دیموکراسیی بوونی نییە. بەڵکو ھێشتا کوردستان لەسەرەتای سەدە تاریکەکانی ناوەڕاستی ئەوروپادا گرووگاڵ دەکات.

بێگومان ئەمەش لە دەرئەنجامی دەسەڵاتێکی خۆسەپێن و دژە دیموکراسیی و ھیچ لەبار نەبوودا ، دۆخی سیاسی وحکومداری ئێستای ھەرێم ھێمایەکی زۆر ڕوونە تەواوی کایە وکەرتەکانی سیاسەت.. خوێندن و خوێندنی باڵا..تەندروستی.. یاساو ڕێساکان.. ئابووری و کشتوکاڵ.. ژینگە و سروشت..وەرزش وھونەر.. مرۆڤبوون و بوارەکانی ژیان، وێرانکراون و ھیچ بەھایەکییان نەماوە. ئەمە ئەو دیموکراسییە لەھەرێمدا بۆتە گاڵتەجاڕییەکی سەمەرەی ھەر دوو لایەنی دەسەڵاتدار..! ھەڵبەتە ئەم دیدیگا ڕوانینە لە عەقڵییەت و فەرھەنگیی پارتیی ویەکێتیدا ڕەگی داکوتاوە خۆی مانفێست دەکا و ڕۆژانەش بێشەرمانە لەبەردەم مایکەکاندا ، دیموکراسییخوازیی و سیکۆلارستیی و مەدەنییەتمان وەک کاڵا پێدەفرۆشنەوە !!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.