لەپەرلەمانی عێراق داوای دەرکردنی سوپای تورکیا دەکرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 333 جار بینراوە

ستاندەر

 

 

پێگەی “الوثیقە” بلاوی کردۆتەوە فراکسیۆنە کوردستانییەکان جگەلەیەک فراکسیۆن، داوای دەرکردنی سوپای تورکیا دەکەن لەخاکی عێراق.

سەلیم هەمزە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراکسیۆنی کۆمەڵ بۆ پێگەی “الوثیقە” ئاشکرای کردووە، ئیرادەیەکی بەهێز لای فراکسیۆنە کوردییەکان دروست بووە بۆ چالاکردنی برگە دەستورییەکان لەپێناو پاراستنی سیادەی عێراق و دەرکردنی سوپای تورکیا.

ئەوەی جێگای باسە پێشتریش لەپەرلەمانی کوردستان داوای دەرکردنی سوپای تورکیا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بنکەکانی سوپای تورکیا لەهەرێمی کوردستاندا بوونیان هەیە و حوکمەتی هەرێم نەیتوانیوە هیچ رێوشوێنێک بگرێتە بەر بۆ جێ بەجێ کردنی داواکەی پەرلەمان، بەپێی زانیارییەکانی ستاندەریش لەئێستا ۱۹ بنکەی سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێمدا بوونی هەیە.

لەلایەکی تر لەسەر روداوەکانی شیلادزێ و سوتانی بنکەیەکی سەربازی تورکیا پێگەی “بغداد” بڵاو کردۆتەوە حوکمەتی تورکیا داوای رادەستکردنی ٥٠٠ خۆپیشاندەری لەحوکمەتی هەرێم کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.