کۆنگرێسی ئەمریکی بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی رۆژئاڤا دەدات

لەلایەن ستاندار Posted on 350 جار بینراوە

ستاندەر

 

ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا دوێنێ بە کۆی دەنگ دژی بڕیاری ترەمپ بۆ دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریاو ئەفغانستان دەنگیاندا .

کۆنگرێسی ئەمریکا مەترسی هەندێک گروپ وتاقمی وەکوو داعش و قاعیدەی ڕاگەیاندوە کە بەپێچەوانەی ڕای ترەمپ، هێشتاکە لەنێو نەچووە، لەبەر ئەمەیە بەزۆرینەی دەنگ، دەنگیان لەسەر دەرچوونی سەربازی ئەم وڵاتە لە سوریاو ئەفغانستان داوە.
ڕەشنووسەکە  کە لەلایەن میچ ماکۆنوێل سیناتۆری کۆماریخوازەکان ئامادەکرابوو  کە کەسێکی هاوڕایى لەگەل ترەمپ لە زۆرێک لە سیاسەتەکەکان  بە زۆرینەی دەنگ لە بەرانبەر 23ی دەنگی دژدا  پەسەندکرا.

میچ ماکۆنوێل  بەر لە دەنگدانەکە رایگەیان” ئەرکی ئەمریکایە رۆڵی سەرۆکایەتی دەبینێت، پاراستنی هاوپەیمانی جیهانی دژی تیرۆریزم بپارێزێت و لە پاڵ هاوبەشە ناوچەییەکانی لەم ئەرکەیدا دوورناکەوێتەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.