ئایا ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی پارێزگای کەرکوک .. ململانێی بازرگانی نەوتی قاچاغە..؟؟

لەلایەن ستاندار Posted on 411 جار بینراوە

دڵشاد مەجید

ئایا ململانێی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی پارێزگای کەرکوک .. ململانێی بازرگانی نەوتی قاچاغە..؟؟

ئایا ئەمریکا دژی ئەو بازرگانیەیە؟

ترسی پارتی لەدەسەڵات وەرگرتنی یەکێتی لەکەرکوک .. ترسێکی ستراتیجیە.. کە کەرکوک ببێتە خاڵ و چەقی دروستبوونی پارسەنگی ھێز لەنێوان یەکێتی و پارتی.. کە لەوێوە یەکێتی نفوزی سیاسی و نفوزی ئابوری و نفوزی پەیوەندیەکانی تیا بەھێز بکا.. پارتی دەترسێ کەرکوک ببێتە (دھۆکەکەی پارتی )بۆ یەکێتی..!!

دوای ١٦ ئۆکتۆبەر گروپەکانی حەشدی شەعبی سەر بەئێران.. تەواوی ھەژموونیان بەسەر ھێڵی ڕێگای ستراتجیەتی دیالە- تەلەعفەر داگرتووە و بەچری لەسەر ئەم ھێڵە پەرت وبڵاوونە..
ئەمەش ئەو خەونە ستراتجیەتی ئێرانە بۆ گەیشتن و گرێدانەوەی سوریا و لوبنان و عیراق بە ئێران .. کە بە ( ھیلالی شیعی ) ناسراوە..
ھەر ئەم ستراتجیەتەی ئێران بوو وای لە ئەمریکا کرد کەبەھیزێکی زۆر بگەرێتەوە عیراق .. ئێستا لەھەرسێ شاری کەرکوک و موسڵ و ئەنبار ھەوڵی جێ پێ قایمکردنی خۆی دەدا… بۆ مەبەستەش بڵاوەپێکردنی ھێزی پێشمەرگەشی لەکەرکوک و موسڵ کردۆتە بەشێک لەو ستراتیجیەتە.. کەدواتر باسی دەکەین..

لەکەرکوک و دەووروبەری ھەردوو گروپی حەشدی شەعبی ( بدر و عصائب اھل الحق) بوون و ھەژموونیان ھەیە.. تورکمانەکانیش بەشێکن لەو دووھێزە ..
بەگوێرەی ئەو زانیاریانە لەبەغدا دەستم کەوتوە.. لەم ماوەیە تەنیا ( یەکێتی) بە ھۆی بازرگانی نەوتی قاجاغ لەگەڵ گروپی ( ھادی العامری – بدر) نزیکەی ( ٣٠٠ ملیۆن دۆلاری دەستکەوتوە)..

ئێستا پارتی ترسێکی گەورەی لەو حەجمی بازرگانیە لا دروست بووە .. لەبەردوو ھۆ..
یەکەم/ دەبێتە مایەی بەھێز بوونی توانای دارایی یەکێتی.
دووەم/ دەبێتە بەھێزبوونی پەیوەندی یەکێتی لەگەڵ ناوەندەکانی دەسەڵاتی شیعە لەبەغدا لەڕێگای حەشدی شەعبی.. و دەبێتە مایەی زیاتر پەراوێزخستنی پارتی لەبەغدا.

بۆیە پارتی لەمەسەلەی دانانی پارێزگایەکی سەر بە یەکێتی.. دەیەوێ ڕێگا لەو بازرگانیە بگرێ.. چونکە لەرێگای دەسەڵاتی ئیداری یەکێتی ئەم بازرگانیە بەشەرعی دەکاو دەیپارێزێ و گەورەتری دەکا .. ئەمەش دەبێتە مایەی زیاتر و گەورەبوونی ئەو ھەژموونەی یەکێتی ..

بەڵام ئەمە مانای وانیە کە پارتی بیەوێ پەیوەندی یەکێتی و حەشدی شەعبی لاواز بکا..بەڵکو پارتیش بەھەمان شێوە مامەڵەی نەوتی قاچاغ لەگەڵ حەشدی شەعبی دەکا.بەڵام پارتی ھەست دەکا بازرگانیەکەی یەکێتی گەورەترەو دەسکەوتی زیاترە.. ھەروەھا نەوتەکەی (گەیارەش_ قیارە) جۆرەکەی خراپە.. چونکە بەشێکی زۆر مادەی کبریتی تیایە..

پارتی ڕۆژانە لە لە گێڵگەکانی (گەیارە _قیارە) نزیکەی ( ١٠٠) تەنکەر نەوت لە گروپی حەشدی شەعبی( کتائب الامام علی) دەکرێ .. ئەم گروپە پەیوەندیەکی بەھێزی لەگەل ھەردوو گروپی ( بەدرو عصائب اھل الحق ھەیە).. ئەم گروپە گروپی ( ئەبو ئیزائیلە.. بۆیە ئێشتا تێدەگەم کە بۆ ئەبو ئیزرائیل لەچەند گرتە ڤیدیۆیەک بەشان و باڵی پارتی و بارزانی ھەڵدەدا..!!) ..

ئەم بازرگانیەی حەشد لەگەڵ پارتی ئەوکاتە ئاشکرا دەبێ .. کاتێک پەرلەمانتاری موسڵ (احمد جبوری )لە تویتەک پەردە لەسەر ئەو جۆرە بازرگانیە لادەدا ..بۆ ئەو مەبەستەش ( ابو مھدی مھندس- جێگری ھیئەی حەشدی شەعبی) ئەمری دەستگیرکردن بۆکەسێک لەو گروپەی کتائیب دەردەکا کە تاوانبارە بە بازرگانی نەوتی گەیارە .. ناوبراوایش ھەڵدێ و ئێستا لەھەولێر داڵدە دراوە..

بڵاوە پێکردنی سوپاو ھێزی
ئەمریکاش لەھەرسێ پارێزگای کەرکوک و موسڵ و ئەنبار.. خۆی لەدوو ئامانجی سەرەکی دەدۆزێتەوە..
یەکەمیان ھەڵوەشاندنەوەی ڕێگای دیالە-تەلەعفەر – سوریا. واتە لەمپەردانان لەبەردەم پرۆژەکەی ئێران.
دووەمیان/ دەرپەراندنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی سەربەئێران لەو سێ پارێزگایە و ڕێگاگرتن لێیان لەبازرگانی نەوتی قاچاغ.. وە بێ بەشکردنیان لەپەیداکردنی سەرچاوەی دارایی. وە سپاردنی ناوچانەکانی کەرکوک و موسڵ بەسوپاو ھێزی پێشمەرگە ..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.