هەلسەنگاندنێكی سەرەتایی بۆ رێكەوتنی (پ د ك)و بزوتنەوەی گۆڕان

لەلایەن ستاندار Posted on 419 جار بینراوە

 

ستاندەر

ناوەندی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر هەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی بۆ راگەیەنراوی رێکەوتنی پارتی و گۆڕان دەکات، کە ئەم ئێوارەیە دوای کۆبونەوەی وەفدی دانوستانکاری پارتی و گۆڕان بڵاوکرایەوە، تیایدا هاتووە کێشەی رێکەوتنی گۆڕان لەگەڵ حیزبە دەسەڵاتدارەکان لەماوەی رابردوو تا ئێستا ئەوەبوە سەرەرای ئەوەی خاڵی باشی تێدابوە بەڵام جێبەجێ نەکراوە.

دەقی هەڵسەنگاندنەکە بخوێنەوە

هەلسەنگاندنی سەرەتایی بۆ رێكەوتنی (پ د ك)و بزوتنەوەی گۆڕان

هەمو هەنگاوێك بەرەو یەكڕێزی وگیڕانەوەی مافی میللەت جێگەی دەستخۆشیە، سەبارەت بەو راگەیەنراوی رێکەوتنی پارتی و گۆڕان، ئەو تێبینیانە رادەگەیەنین :

  • رێكەوتنەكە مۆر نەكراوە بواری پاشەکش و بەكارهێنانی لێکدانەوە (تەئویل)ی هەیە،   لەو دەمە بۆ (پ د ك)زۆر باشە وەك كارتی فشار بۆسەر (ی ن ك) ولایەنەكانی تر بۆ ئەوەی تەنازول بكەن لەداواكانیان.
  • هەر ئەمشەو (پ د ك) پیشنیاری كۆبونەوەی لەگەل (ی ن ك)كردوە، دیسان هەندێ تەنازولی تری بۆكردوون تا یەكیتی بە ریكەوتنەكەی 15ی شوبات رازی بیت لەجیاتی 5ی شوبات .
  • ئەگەر یەكیتی رازی بیت بە رێکەوتن لەگەل پارتی، ئەوا مەرج نیە (م س)ی پارتی ئۆكەی بۆئەو ریكەوتنەی پارتی و گۆڕان بكات.
  • ئەو ریكەوتنە سیاسیە ئاشكرا نەكراوە كە لەخالی یەكەمی راگەیەنراوەکە هاتوە، واتە هیشتا (پ د ك) نەكەوتۆتە بەرپرسیاریەتیەكەی.
  • لەلایەكی تریش لە دەسەلاتی وەفدی گۆڕان نیە ڕێكەوتن پەسند بكات((رێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان پەسندکرا))  ئەوە دەسەلاتی جڤاتە .

وا پێدەچی خالی باشی تیدا بیت بۆ بەرژەوەندی میللەت، كەمتر گۆڕان كاری بۆ پۆست و ئیمتیازكردوە، بەلام تا ئەو ساتە بزوتنەوەی گۆران هەر ڕێكەوتنێكی لەگەل حزبە دەسەلاتدارەكان كردبێت جیبەجێ نەكراوە

 

  • خالی دووی رێكەوتنەكە ((2- لە کۆبوونەوەی 18ی2ی پەرلەمانی کوردستان، فراکسیۆنی پارتی و فراکسیۆنی گۆڕان بەشداردەبن)) دەستكەوتیكی ڕوون ودیارە بۆ (پ د ك) بەلام زەمانەتیكی وا دیاری نەكراوە كە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان گرنتی جیبەجیكردن بیت .
  • ئەو رێكەوتنەش وەك ریكەوتنەكانی تر تەقلیدیە کە زۆربەیان جێبەجێنەكراون .
  • (پ د ك) چاك دەزانی بە پێێ بارودۆخی ئیستای جیهانی وئیقلیمی وعیراقی وكوردستانی ناتوانێ حكومەت پیكبهێنێت بێ (ی ن ك) ،ئەو لۆبیانەشی لاوازبوە كەلە (م س)ی یەكیتی یارمەتیدەری بوون ،بۆیە بزوتنەوەی گۆران دەبێت ئەو حیسابە ووردە بكا.

باشتر بوو رێكەوتنەكە دوو قۆلی نەبوایە بەلكو چەند قۆلی بوایەو بە راوێژی رۆشەنبیران یاساناس و مامۆستای ئاینی وكەسایەتیەكی زۆر بیكردبایە.

 

  • هیشتا زوە حوكمی كۆتایی لەسەر ئەو ڕێكەتنە بدرێت مادام دەقی رێكەوتنەكە ئاشكرا نەكراوە، وا پێدەچی خالی باشی تیدا بیت بۆ بەرژەوەندی میللەت، كەمتر گۆڕان كاری بۆ پۆست و ئیمتیازكردوە، بەلام كێشە ئەوەیە تا ئەو ساتە بزوتنەوەی گۆران هەر ڕێكەوتنێكی لەگەل حزبە دەسەلاتدارەكان كردبیت جیبەجێ نەكراوە، بۆیە ئەگەری زۆرە ئەوەش جێبەجێ نەكریت، بۆیە واباشتر بوو رێكەوتنەكە دوو قۆلی نەبوایە بەلكو چەند قۆلی بوایەو بە راوێژ و ئامادەیی رەوشەنبیران یاساناس و مامۆستای ئاینی وكەسایەتیەكی زۆر ئینجا بیكردبایە.

 

ناوەندی تویژینەوەی ستاندەر

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.