ستاندەر
سه‌رچاوه‌يه‌كى حكومى تایبەت به ده‌زگاى ميدياى “ستانده‌ر ” ى راگه‌ياند ” كە ئەوپلانانەی هەیە وەك سپیر بۆ يه‌كێتى نيشتمانى كوردستان زانیومانە ،بریتین لە پلانی ( A B C) ..دەقەكەی ئەوەی خوارەوەیە ،كە وەك خۆی وجۆری موخاتەبەكە بلاوی دەكەینەوە :
تاكو ئێستا( ی ن ك) له قۆناغى جێبه‌جێ كردنى پلانى ( ئه‌ى ) دايه بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى ديموكراتى كوردستان له‌سه‌ر چۆنيه‌تى به‌ڕێوه‌بردنى هه‌رێمى كوردستان له‌قۆناغى داهاتوودا ، به‌ڵام له‌وه ناچێت سه‌ركردايه‌تى پارتى به‌ده‌نگ ئه‌و پلانه‌ى يه‌كێتيدا بێن ، بۆيه سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى پلانى ( ب ، سى ) ئاماده‌يه‌وهه‌ر كات بۆى ده‌ركه‌وت كه‌وا پارتى جيددى نيه له‌رێكه‌وتن له‌گه‌ڵيدا و پابه‌ند نابێ به داواكارييه‌كانى يه‌كێتى بۆ به‌شدارى له‌حكومه‌تى ئايينده‌ى هه‌رێم ، ئه‌وا هه‌ردوو پلانه‌كان يه‌ك به‌دواى يه‌ك ده‌كه‌ونه بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه “ .
سه‌رچاوه‌كه‌ى ” ستاندار” ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ” كه‌وا پلانى ( ئه‌ى ) ئاشكرايه كه رێكه‌وتنه له‌گه‌ڵ پارتى له‌به‌ر رۆشنايى دانوستانه‌كه‌ى 5 شوباتى رابردوو ، ئه‌ويش رێكه‌وتن له‌سه‌ر يه‌كپاكێجى پرسه‌كانى حكومه‌تى داهاتوى هه‌رێم و كێشه‌ى پارێزگارى كه‌ركوك و په‌يوه‌نديه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ، به‌ڵام تا ئێستا هيچ پێشكه‌وتنێك نه‌هاتۆته دى له‌هه‌ڵوێسته‌كانى پارتيدا ، بۆيه ئێستا سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى خه‌ريكى ديراسه‌كردنى پلانه‌كانى به‌ديله ئه‌وانيش دوو پلانن ( ب ، سى ) كه هه‌ريه‌كه‌و به‌قۆناغى خۆي‌دا باسيان لێوه ده‌كرێت “.
سه‌باره‌ت به پلانى ( ب ) سه‌رچاوه‌كه تايبه‌ت به ” ستاندار” ى راگه‌ياند ” پلانه‌كه خۆى له دوو ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆ ده‌بينێته‌وه ، كه يه‌كێكيان له‌هه‌ولێر ئه‌بێ ، ئه‌وى تريان له سلێمانى ، ئه‌م دوو ئيداره‌يه هه‌ريه‌كه‌و حكومه‌تێكى ناوخۆيى ئه‌بێ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى تايبه‌ت ، هه‌ردوو ئيداره‌كه‌ش له‌ناو يه‌ك ده‌سه‌ڵاتى فيدراڵى هاوشێوه‌ى عيراق يه‌ك ئه‌گرنه‌وه ، واتا له‌سه‌رووى ئه‌م دوو ئيداره‌يه‌دا ، يه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم و يه‌ك سه‌رۆك وه‌زيرانى فيدراڵى له‌هه‌رێمى كوردستان دائه‌مه‌زرێ . ئيدى به‌مشێوه‌يه ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سه‌ر ئاستى هه‌ردوو ئيداره‌ى زۆنه‌كان سه‌ربه‌خۆ ئه‌بن له‌رووى ئيدارييه‌وه ، به‌ڵام سه‌ر به حكومه‌تى مه‌ركه‌زى هه‌رێم ئه‌بن ” .
له‌باره‌ى پلانى ( سى ) سه‌رچاوه‌كه وتى ” پلانى سێيه‌ميش هه‌مان بژارده‌ى دوو ئيداره‌ييه ، به‌ڵام ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ به‌غدا دانوستان ئه‌كرێ ، واته ئيداره‌يه‌كى كاميل له‌سلێمانى دروست ئه‌كرێ به په‌رله‌مانو سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم و حكومه‌ته‌وه سه‌ر به‌به‌غدا ئه‌بێ وه‌كو هه‌رێمى دووى كوردستان ، ئه‌وسا له‌بودجه‌ى عيراق ئه‌بێ به‌شى هه‌رێمى سلێمانى له‌وه‌ى هه‌ولٍێر جيا ببێته‌وه و هه‌رێمه‌كه هه‌موو داموده‌زگاى پێويستى خۆى وه‌كو هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ هه‌بێ ” .
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ” ئێستا زۆربه‌ى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى ومه‌كته‌بى سياسى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان رێبكه‌ون له‌گه‌ڵ پارتى بۆ ئه‌وه‌ى به‌يه‌كه‌وه چوار ساڵى داهاتوو حوكمڕانى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شى راسته‌قيينه بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتى هه‌ر وه‌كو ئێستا به‌هه‌مان نه‌فه‌سى تاكڕه‌وى و هه‌وڵدان بۆ په‌راوێزخستنى رۆڵى يه‌كێتى به‌رده‌وام بێت ، ئه‌وا به ناچارى په‌نا بۆ بژارده‌كانى تر ئه‌بات وكارته‌كانى خۆى به‌كار ئه‌هێنێ ” .