(كارڵۆس و شا) و پیاوانی نەوت لەسەدەی 21 ی ئەم هەرێمەدا؟

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

نەژاد محمد

کاریگەری بیرەنەتەکان لەسەر سیاسەتی هەژارخستنی کۆمەلگای کوردی.
نەوت و داهاتی نەوت چەكێکی دوو سەرەیە هەم دەتوانرێت ببێتە هۆکارێک بۆ خۆشگوزەرانی و کرانەوەو دیموکراسی و پێشكەوتن و بنیاتنانی حکومەتی دامەزراوەی,ئاواش ببێتە هۆکارێک بۆ ستەمکاری و سەپاندنی حوکمی شمولی و دکتاتۆربوونی دەسەلاتی سیاسی و هەرەشەیەکی جدی و گەوڕەیە لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان و نەک بۆ ئێستایەکی نزیک بەلکو بۆ ئایندەیەکی نادیار و نەوەکان داهاتوو و ئەوانەی لەدایکش نەبوون ,گواستنەوەی فۆرمی گەندەل کردنێکی وێرانکەرانەی بەرنامە بۆ دارێـژراو ,خستنە ناو بازنە و نەخشەی گەندەل كردن وبەمافیاکردنی ئەم داهاتە نەتەوەیە.
نەوت مێژوویەکی دوورو درێـژی هەیە ڵەگەل هەموو ئەو دەسەلاتە سیاسیانەی كاریان بۆ خۆ دەوڵەمەند کردنی هێزە بالا دەست و خێزانەکانیان کردووە ,لە مێژووی نزیکدا نمونەی دوو دەلالی نەوت هەن کە چۆن بەڵێنیان بە مللەتەکەیان داوە نەوت ببێتە دەروازەو دەرگای خۆشگوزەرانی لەمانە شای ئێران بەلێنی دا کە ئێران بکات بە( حضارةا لعظمى) شارستانیەتە مەزنەکە دابمەزرێنێت نەک نەی توانی بەلکو وڵاتی کرد بەگەورەترین دام دەزگا چاودێڕی بەسەر هاونشتمانیانی ئێران ، کۆشک و تەلار و بالەخانەی شاهنشاهی پێ بەرز کردەوە ، کۆمپانیا نەوتیەکان لەخزمەت شاو بنەمالەکی دابوو .
هەمان کات( کارلۆس اندریس) بەڵێنی دا کە( فنزویلا العظمي) دابمەزڕێنێت ,لە هەموو کارێکی سیاسی و ئابووری دا دەی ووت لە رۆژێکی نزیک ئەمەركیەکان ماشێنی فنزوێڵی لەئاسنی فەنزوێلی و ماشێنەکان لە كارگەی فنزوێلی وبە بەنزینی فەنزوێڵی لێ دەخوورن ,وەک ئێوەمان لێ دێت ئەمەریکێەکان .ئەم دوو نموونە خراپ هەلسوو کەووت کردنە لەگەل دەڕامەتی نەوتە لە مێژووی سیاسی نزیکدا ,ئەم دوو سەرکردەیە نەک نەیان توانی نەوت بکەن بە دەروازەی خۆشگوزەرانی بەلکو بوو بەهۆی زیاتر هەژارخستنی کۆمەلگاو دروستکردنی چینێک کە تەنها بیڕ لە پەیداکرنی نانی ڕۆژانەبکاتەوە و سادەترین پێداویستی بۆ دابین نەکرێت ,وەک چۆن لەسەردەمی ئەمان بەهۆی سێکتەری نەوت مافیای نەوت و گەندەلی و بۆگەنکردنی هە موو جومگە هەستیارەکان پەیدابوون ,کارلۆس و شای ئێران بوون بەهۆی بەتالان بردنی داهاتی گشتی بۆدەرەوەی ولات و پەک کەوتنی بوودجەی گشتی و كەمی توانا مرۆیەکان بەکەم زانینی بەهرەی ,هەمان ئەم سیاسەتە ناتەندروستە دەبێت بەبەشێک لەسیاسەتی برسی کردنی گشتی و دڕوست کردنی دونیایەکی پر لە کێشمە کێشی سیاسی,تەنانەت کەس نەزانێت ئەم داهاتە چۆن و چەندە ,جگە لە نووخبەیەکی کەمی باڵا دەستی سیاسی و ئابووری و بازرگان ,ئەم جۆرە دەسەلاتە سیاسیانە تووشی نەخۆشیەک بوون کە ناو مێژووی فەلسەفی دا پێیان دەوترێت اسطورة ميداس ئەوپاشایەی هەموو شتێکی مەملەکەتی خۆی دەکرد بە زێر تەنانەت مندالەلەکانی خۆشی چونە ژێر باری حەزی ئەم پاشایە , بەم شێوەیە كارڵۆس وشا هەمان ئەو سیستەمە بالادەستەن لەوەی سامانی نەوت وەک هۆکارێک بەکاربهێنن بۆ زیاتر باڵا دەست بوونی سیاسی و ئابووڕی .
ئەوەی دەگوزەرێت لەم هەڕێمەدا ئەوەیە کە تاریکی و ناروونی و تارمایەکی زۆر گەورەو لەدەوری کەرتی نەوت دەخوڵێتەوە سەڕەنجام نەوت لە سەرچاوەی سەربەخۆی و خۆشگوزەرانی بێتە ناو نەخشە كێشە گەورکانی دونیای ئابووری و سیاسی کوردی و دروست کردنی ململانێ کەسیەکان و کاریگەری لەسەر پێکهنانی حکومەت و پشت کردنی لەبەدامەزراوەی کردنی هەرێم ,بەمەش دڕوست کردنی ترس ودلە راوکێ بۆ هەموو ئەوانەی باس لە م سێکتەرە گەورەیە بکەن کە سەرەنجام هەژارخستنی نەتەوەو بەشاکرنی بەرپرسانی دوای راپەرین تا هەمان رێچکەی سیاسەتەکانی (کارڵۆس و شا)کان بن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.