ستاندەر
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه ئاگادارییه‌ك ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه ده‌كات كه بونه‌ته كه‌فیلی هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی و داوایان لێده‌كات به‌زووترین كات كه‌فیله‌كه هاووڵاتی ئاگاداربكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی گه‌نجینه‌كان بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی دانه‌وه‌ی قیستی پێشینه‌كه.
له راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه‌دا كه واژۆی محه‌مه‌د كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌كه‌ی له‌سه‌ره، هاتووه:((به نووسراومان له‌فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی بونه‌ته كه‌فیلی هاووڵاتیان بۆ وه‌رگرتنی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی، پێویسته كه‌فیله‌كه هاووڵاتی ئاگادار بكاته‌وه كه به‌زوترین كات سه‌ردانی گه‌نجینه‌ی راپه‌ڕین بكات بۆدانه‌وه‌ی قیستی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیریی)).
ده‌شڵێت: به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی راپه‌ڕین موچه‌ی كه‌فیله‌كان بۆماوه‌ی (3)مانگ راده‌گرین، یان تا ته‌واوبوونی پشكی قه‌رزی كه‌ڵه‌كه‌بوو و مانگانه (180)هه‌زار دینار له موچه‌ی كه‌فیله‌كه ده‌بڕین)).