روانگەی سوری: 400 بارهەڵگر چەك و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستانەوە گەیەنراونەتە رۆژهەڵاتی فورات

لەلایەن ستاندار Posted on 304 جار بینراوە

ستاندەر

روانگەی سوری بڵاویکردەوە، هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش 400 بارهەڵگر چەك و تەقەمەنی لە هەرێمی کوردستانەوە گەیاندوەتە رۆژهەڵاتی فورات.

بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، سەدان بارهەڵگر كەلوپەل و پێداویستی سەربازی لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیەوە رەوانەی ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات کراون و لە پارێزگا جیاوازەكان بەسەر كانتۆنەكانی نزیك لە هاوپەیمانیەكەدا دابەشكراون.

بەپێی راپۆرتی روانگەکە، بارهەڵگرەکان لە هەرێمی کوردستانەوە رەوانە رۆژهەڵاتی فوران کراون، دوای ئەوەی کاروانەکە گەیەندراوەتە رۆژهەڵاتی فورات یەكەمین بارهەڵگر چوەتە ناوچەی شەدادی و ناوچەكانی دیكەی سەر بە حەسەكە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دواتریش ژمارەیەک بارهەڵگری دیکە رەوانەی ناوچەی خراب عشك لە كانتۆنی كۆبانێ کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.