نوێترین زانیاری لە بارەی بەشداریکردنی کۆمەڵ لە حکومەت

لەلایەن ستاندار Posted on 226 جار بینراوە

ستاندەر

پارتی دیموکراتی کوردستان پێی باشە کۆمەڵ ئیسلامیش بەشداری کابینەی نوێی حکومەت بکات،دوای ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی بۆ بەشداری یەکێتی لە کابینەی نۆیەم ،لە ئێستادا پارتی هەوڵەکانی چرکردۆتەوە بۆ ئەوەی کۆمەڵی ئیسلامیش هاوشێوەی گۆڕان و یەکێتی رازی بکات بۆ ئەوەی بەشداری لە کابینەکەی مەسرور بارزانی بکەن،لە نوێترین لێدوانیشدا فازڵ میرانى سکرتێرى مەکتەبى سیاسى پارتى دیموکراتى کوردستان،سەبارەت بە کۆبوونەوەى پارتى لەگەڵ کۆمەڵ ،ڕایگەیاند:هیوادارن بەم نزیکانەفرسەتێک هەبێت لەگەڵ ئەو حزبە کۆببنەوە،بەپیی زانیارییەکانی ستاندەر تاوەکوو ئێستا کۆمەڵی ئیسلامی خۆی یەکلانەکردۆتەوە لە نێوان بەشداریکردن و بەشدارینەکردن لە کابینەی نوێ،بەڵام ڕای زۆربەی سەرکردەکانی کۆمەڵ بە ئاڕاستەی بەشداریکردنە لە حکومەت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.