گەمەیەكی سیاسی مەترسیدارە لەكوردستان -گۆڕان ڕازی نابیت

لەلایەن ستاندار Posted on 173 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی ئەو زانیارییانەیلەدانیشتنەكەی نیوان گۆران وپارتی ناكۆكیەك سەری هەلداوە ،گۆران واهەست دەكا پارتی پۆستەكانی ئەو جاریكی تر دەخاتەوە مەعمەلە لەگەل حزبەكانی تر ئەوەش یاریەكی سیاسی مەترسیدارە بۆ سەرهەلدانی ناكۆكی ، پیشووتریش ئەو زانیاریە لای گۆڕان هەبوو كە پارتی لەدانیشتنەكان ئەوكارە دەكاو پاشان دەیخاتە ملی حزبەكەی تر ودەلێ ئەوداوای پۆستی ئیوە دەكا ، وەك لەو دانیشتنە ووتویەتی:  لەسەر داوای كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی دەیانەوێت، پۆستی جێگر، یان یاریدەدەر بۆ سەرۆكی هەرێم زیادبكەن، زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، سەرەڕای رەتكردنەوەی پێشنیازەكەی پارتی شاندی گۆڕان جەختیكردووەتەوە، ئەوان وا رێككەوتوون، سەرۆكی هەرێم یەك جێگری هەبێت، بۆیە نایانەوێت هیچ جێگرێك، یان یاریدەدەرێك زیاد بكرێت،  بەپێی هەمان زانیاری  گۆڕان هۆشداریانداوە  ئامادەن بەشداری لەكابینەی نۆ نەكەن، كە ئەوەشیان وەك وەڵامی كۆتایی داوەتەوە بەشاندەكەی پارتی ئەگەر جیگر زیاد بكریت لەسەر حیسابی گۆڕان ئەوان تارادەی كشانەوە لەحكومەت  دەكەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.