ستاندەر
راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت،له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه دره‌نگانی شه‌وی شه‌ممه 13ی نیسان بڵاویكردۆته‌وه،سوپاس و ستایشی هه‌وڵه‌كانی لێپرسراوی رێكخستنه‌كانی كه‌ركوكی یه‌كێتی ئاسۆ مامه‌ند و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و رێكخستنه ده‌كه‌ین… “، به‌هۆی ئازادكردنی ده‌ستگیركراوان له زیندانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت له پارێزگای سلێمانی، كه له ئێستادا ژماره‌یه‌كیان له قۆناغێكی دیكه‌دا گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك.
هه‌روه‌ها سوپاسی لایه‌نه ئه‌منیه‌كانی سلێمانی ده‌كت بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چونی داواكارییه‌كه‌یان و راده‌ستكردنی به‌ندكراوه‌كان به هێزه ئه‌منییه تایبه‌تییه‌كانی كه‌ركوك.
به‌ر له دوو مانگ و نیو برایه‌کى راکان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت له‌گه‌ڵ 11 که‌سى دیکه له زیندانه‌كانی ئاسایشی سلێمانییه‌وه به هه‌وڵى تاکه‌که‌سى راكان سه‌عید و رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی یه‌كێتی راده‌ستى ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى که‌رکوک كرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و پرۆسه‌یه دوور له چاوى راگه‌یاندنه‌کان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامدرا.
راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و 24 به‌ندكراوه‌ی قۆناغی دووه‌م، به ئاماده‌بونى ئیسماعیل حه‌دیدى، راوێژکارى سه‌رۆک کۆماری عیراق و كه‌سایه‌تی دیاری عه‌ره‌ب له كه‌ركوك، ئاراس شێخ جه‌نگی، نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆمار و لێپرسراوانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له نێویاندا سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنى که‌رکوک و نوێنه‌رى پارێزگارى که‌رکوک، ئه‌نجامدرا.