ستاندەر
لەراگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاندوە، بۆ یادی ئه‌نفال 14/4 له‌گه‌رمیان، داوه‌تنامه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان شاندێكی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانی ڕاسپارد له فراكسیۆنه جیاوازه‌كان كه به‌شداری مه‌راسیمی یادی ئه‌نفال له‌گه‌رمیان بكه‌ن و لیژنه‌ی شه‌هیدان و جینۆساید‌و زیندانی سیاسی وتاری سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكات، تا گه‌یشتنی وه‌فده‌كه‌و نیو كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنی مه‌ڕاسیمه‌كه، وتاری په‌رله‌مان له پروتوكۆلی یاده‌كه هه‌بوو، به‌ڵام دواتر لادرابوو و وتاری په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراق زیاد كرا.
لەراگەیانراوەکەدا باس لەوەشکراوە، له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مه به‌بێ رێزی به‌رامبه‌ر به‌گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و نۆینه‌ری شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانن و ئیدانه‌ى ده‌كه‌ن، رونیشیکردوەتەوە، له‌دوو رۆژی ڕابردوو چاوه‌ڕوان بوون ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌فه‌رمی داوای لێبووردن له‌په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن به‌ڵام نه‌یانكرد.