د. حلمى ره‌سول ره‌زا
پێناسه كردنى بابه‌تیانه‌و پیشه‌ییانه بۆ هه‌ر ره‌وت و رێكخراوێك، ئه‌گه‌ر له گۆشه‌نیكاى رق و كینه‌وه نه‌بێت، بۆ پێكانى مه‌به‌ستێكى دیاریكراو و تانه لێدان نه‌بێت، كه‌مێك ویژدانى بۆ بجوڵێت، ئه‌وا جیاوازى ئاسمان ڕێسمانى هه‌یه له‌وه‌ى بته‌وێت خۆت و بیروباوه‌ڕه‌كه‌ت چۆنى ده‌وێ ئاوا بیهاڕیت.
به‌یاننامه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵا‌و فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێم به وردى خوێنده‌وه، به ورد بوونه‌وه له په‌یڤه‌كانیان مرۆڤى ویژدان زیندو هه‌ست به نیگه‌رانیه‌كى قوڵ و راتسگۆیانه ده‌كات، دیاره ئه‌وانه نه‌وه‌ى نوێن كه بڵاوكراوه‌كه‌یان راگه‌یاند، نه‌وه‌ك ئه‌وانه‌ى به میكانیزمى كلاسیك ده‌یانه‌وێ گه‌مه به سیاسه‌ت بكه‌ن… ئه‌وه‌ى من بیانناسم ئه‌و قه‌واعیده جه‌ماوه‌ریه له هه‌ر شوێنێك بن رام نه‌كراون، شتى شاراوه‌یان نییه‌و نه‌وتوه.. ئه‌وه‌ى له ناخیاندایه به فیتره‌ت له‌سه‌ر زاریانه، نه‌وه‌ك ئه‌وانه‌ى گه‌مه‌ى بزنس و بازرگانى و سیاسه‌ت و بنه‌ماڵه‌یى تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و سه‌ر له به‌رانبه‌ره‌كه‌یان ده‌شێوێنن.. ئه‌وان راستگۆ بوون و راستیان كرد‌و به‌وه‌فا بوون بۆ قه‌ناعه‌تى خۆیان تا ئه‌م چركه ساته، به‌وه‌ى؛ نه داواى پۆستیان كرد‌و نه ئیمتیازات، ئه‌وانه‌شى راستیان نه‌كرد، كه به‌رزه‌فڕ له شاشه‌ى تیڤیه‌كانه‌وه ده‌یانویست به په‌لاماردان و رۆحى پۆپۆلیستانه دونیا بگۆڕن بۆ شامى شه‌ریف.
بێ گومان خه‌ڵكى كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه گومانى له گه‌نجه دڵپاكه‌كان نه‌بوو، گومان له‌وانه بوو كه پاشخانى فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌ى بازرگانییان هه‌بوو، گومانه‌كه له‌وانه بوو به پاره‌ى خه‌ڵك و به شه‌راكه‌تى كۆمپانیا حیزبیه‌كان ده‌یانویست به هه‌شت و كۆماره‌كه‌ى ئه‌فڵاتون بۆ خه‌ڵكى دروست بكه‌ن، گومانه‌كه له‌وانه بوو هه‌ر به سروت و فیتره‌تى خۆیان فێرى درۆ و ده‌ستبڕین بوون، دیسانه‌وه گومان له ده‌نگده‌رو حه‌ماسه‌تى خه‌ڵكى نه‌بوو، گومان له‌وه‌دا بوو ده‌یوست سوار ملى شه‌پۆله‌كه بێت و سویچه‌كه‌شى له ده‌ستى خه‌ڵكى تردا بوو.
خه‌له‌ل و كێماسیه‌كه له ئازادى ووتن و بوێرى ئه‌وانه نه‌بوو راستى بێژ بوون، به‌ڵكو ته‌واوى گومانه‌كان له‌وانه بوو ده‌یان سایت و په‌یجى فه‌یكیان دروست كردبوو بۆ تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه. ئێستا روون و ئاشكرایه و ئه‌وه روون بۆته‌وه چ جادویه‌كى سیاسى له پشت په‌یامى ئه‌وانه‌وه بوو كه به یه‌ك چاو سه‌یرى دونیاى میدیا‌و بازرگانى و سیاسه‌تیان ده‌كرد، له هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت هه‌موو بازرگان و بزنس مانێك له‌م ولاته ده‌توانێت ببێته خاوه‌ن حزب و رێكخراو و ..تد، به‌ڵام له پاڵ ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌شدا ئه‌وه‌ش روون بۆته‌وه په‌تى ساخته‌و درۆ كورته‌و تواناى به‌رده‌وامى نییه.
ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ئاماژه‌ى پێبكرێت ئه‌وه‌یه؛ له ئێستادا هه‌ڵمه‌تێكى فراوان له دژییان ده‌ستى پێكردوه، ئه‌مه‌ش ته‌نها یه‌ك راستى سه‌لمێنراو ده‌رده‌خات به‌وه‌ى ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌ناوى خودى خۆیانه‌وه قسه بكه‌ن و گوزارشت له دێڕ به‌دێڕى ئه‌و قسانه بكه‌ن كه قه‌ناعه‌تى راستگۆیانه‌یان پێى هه‌یه، كه‌چى خه‌لكانى تریش به‌ناوى په‌یج و سایتى سێبه‌ره‌وه هێرشیان ده‌كه‌نه سه‌ر.