ستاندەر
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری مەوسوعەتوالعیراق سبەی سێ شەمە پارتیدیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕێککەوتنەکەیان ئیمزادەکەن،هەرچەندە رۆژی سێی نیسانی رابردوو، پارتی و یەكێتی لەسەر پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت رێككەوتن ، بەڵام خاڵێكی رێككەوتنەكەی نێوان ئەو دوو هێزە، بزووتنەوەی گۆڕانی نیگەران كرد، بەهۆی زیادكردنی جێگرێكی دیكە بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان،بەڵام لە ئێستادا بزووتنەوەی گۆڕان رازی بووە سەرۆكی هەرێمی كوردستان دوو جێگری هەبێت،بۆیە وا چاوەڕوان دەکرێت سبەی پارتی و یەکێتی ڕێککەوتنەکەیان ئیمزا بکەن.