پەرلەمانتارێکی پارتی دانبەوەدادەنێت کە لە ئێستادا پارتی هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەتە

لەلایەن ستاندار Posted on 189 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێکی پارتی دانبەوەدادەنێت کە لە ئێستادا پارتی هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەتە، دوێنی ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند” ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناوخۆیی پارتی نه‌بوایه‌ ئه‌وا ده‌مێك بوو حكومه‌ت پێكهاتبوو،شوان کەریم ئەندامی پەرلەمانی پارتی رایگەیاند،شەش مانگە تۆپەکە لەگۆڕەپانی گۆڕان و یەکێتی دایە ، ئەگەر ١٠ رۆژ لەگۆڕەپانی ئێمەشدا بێت، خۆ کۆتایی دنیا نابێت،سەبارەت بە هەڕەشەکەی بارزانی کە ووتی  یەک چرکەی دیکە چاوەڕێ ناکەین بۆ پێکھێنانی حکومەت، لەوبارەیەوە ئەندامەکەی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان روونکردنەوەی داو وتی،مەبەستی جەنابی سەرۆک ئەوە بوو کە کۆبوونەوەی پەرلەمان یەک دەقە دواناخرێت و دەکرێت، چونکە ئەو رۆژەی پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە ھەولێر کرایەوە رۆژی ٣ی ٤ی ٢٠١٩ بوو، ئەو رۆژە کۆبوونەوەی پەرلەمان ھەبوو بۆ ھەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەوەبوو کۆبوونەوەکەش کرا.

 

سەرچاوە:تۆڕی هەواڵی سلێمانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.