نەوەی نوێ: ئێمە هۆشیاریی تەواومان بەم موئامەرە موخابەڕاتییە هەیە کە دژ بەنەوەی نوێ دەگوزرێت

لەلایەن ستاندار Posted on 221 جار بینراوە

ستاندەر

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كۆبووه‌وه‌، له‌پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا جوڵانه‌وه‌كه‌ ڕایگه‌یاند، ” هەوڵی ناشیرین و ترسنۆکانەی یەکێتی بۆ ده‌ستگیركردن نامانترسێنێت و بەڵکو لەسەر باوەڕەکانمان بۆ کۆتاییهێنان بەم سیستمە ستەمکارە سوورترمان دەکات”.

له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ” جارێکی تر دووپاتی دەکەینەوە، ئێمە هۆشیاریی تەواومان بەم موئامەرە موخابەڕاتییە هەیە کە دژ بەنەوەی نوێ دەگوزرێت و سەرجەم ئەوانەی دەستیان لەگەڵ دەسەڵات و موئامەرەکانیدا تێکەڵ کردووە و بە پلان و پیلان ویستوویانە نەوەی نوێ و ڕۆحی بەرەنگاریی لەناوبەرن، دوای یەکلابوونەوە و جیاکردنەوەی خەڵکە دلسۆزەکەی نەوەی نوێ کە تیبینییان هەیە، لە جاسوس و خۆفرۆشەکان، ئەوا بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی جوڵانەوەکە خۆفرۆشان سزای خۆیان وەردەگرن و دەردەکرێن، ئەمە جگە لەوەی دڵنیاشین لەلایەن هاونیشتیمانیان و ئەو خەڵکە بێ ژیان و بێ گیرفانەی دەنگیان پێداون، سزای مۆڕاڵیی دەدرێن”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.